Ads (728x90)

بۆچی کاتژمێر دەکرێتە دەستی چەپ؟
ڕەنگە بە شێوەیەکی خراپ وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە کە دەڵێت، بۆچی کاتژمێر دەکرێتە دەستی چەپ؟!.

لەوانەشە زیاتر بیر بکەینەوە و بڵێین، هەموو کاتژمێرەکان بە شێوەیەك دروستکراون، تا لە دەستی چەپ بکرێن!.

بەڵام پێدەچێت لەوەدا وردبین نەبین، چونکە زۆرینەی خەڵك دەستی ڕاست بەکاردێنن لە کارەکانیان، بۆیە کۆمپانیاکانی دروستکردنی کاتژمێری دەست هەڵدەستن بە دروستکردنی بە شێوەیەك، کە بگونجێت لەگەڵ بەکارهێنانەکانی زۆرینە.

بۆ نموونە، دوگمەی تایبەت بە ئامادەکردنی خوێندنەوەکانی کاتژمێر بە جۆرێك دانراوە، کە ئەو کەسەی دەستی ڕاست لە کارەکانیدا بەکاردەهێنێت، بتوانێت بە ئاسانی دەستکاری بکات ئەگەر لە دەستی چەپیدا بێت، ئەوەیان لەلایەك، لەلایەکی دیکەوە ئەگەر کەسێك کاتژمێرەکەی بکاتە دەستی چەپ، دەیپارێزێت لە بریندار بوون و شکان، چونکە وەکو باسمان کرد زۆرینە دەستی ڕاست بەکاردێین، بۆیە ئەگەر کاتژمێرەکە لە دەستی ڕاستی بکات، ئەگەری شکان و برینداربوونی زیاترە.

هەندێك لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی کاتژمێری دەست، هەڵساون بە دروستکردنی کاتژمێری دەست تایبەت بەو کەسانەی دەستی چەپ لە کارەکانیاندا بەکاردەهێنن.

بەڵام سەبارەت بە وەڵامی پرسیاری ناونیشانی بابەتەکەمان، ئەوەیان شتێکی تایبەتە، بەوەی هیچ هۆکارێکی کۆمەڵایەتی و زانستی نییە ڕێگری لێبکات، بە دووریش نازانرێت لە ئەنجامی ئارەزووی داهێنەری کاتژمێری دەست “باتیك فیلیپ”ـەوە بوو بێت، کە حەزی کردبێت کاتژمێر بکاتە دەستی چەپی.

إرسال تعليق