Ads (728x90)

تەکنەلۆژیایەکی تازە بۆ ئینتەرنێتی «WiFi»
کۆمپانیای «سامسۆنگ»ـی کۆری، بە نیازە تەکنەلۆژیایەکی وایەرلێسی نوێ بۆ خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی وای فای «WiFi» بڵاو بکاتەوە، کە دەتوانێت داتاکان بە خێراییەکی سەرسوڕهێنەر بگوازێتەوە، کە دەگاتە 575 میگابایت لە چرکەیەکدا.

ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە تەکنەلۆژیا تازەکە ڕێگەت بۆ خۆش دەکات فایلێك بە قەبارەی یەك گێگابایتی تەواو لە چەند چرکەیەکدا بگوازیتەوە.

جیاوازی خزمەتگوزارییە تازەکە لەوەدایە، کە پێنج ئەوەندە خێراترە بە بەراورد بەوەی ئێستا هەیە.

لە یەکەمین پێشینەی لەو جۆرەدا لە جیهانی تەکنەلۆژیادا، کۆمپانیای «سامسۆنگ» توانی پەرە بە تەکنەلۆژیایەکی بچووککراوەدا بدات لە پێناو کۆنتڕۆڵکردنی تیشکەکان، کە بتوانێت لەگەڵ ژینگە گۆڕاوەکاندا خۆی بگونجێنێت لە 1/3000 بەش لە چرکەیەکدا، هەروەکو چەندین ئامێر شانبەشانی یەکتر دەتوانن کار بکەن، بەبێ ئەوەی کارکردنەکەیان تێکەڵ بە یەکتر بێت.

کۆمپانیای «سامسۆنگ» دەڵێت، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە تەکنەلۆژیا تازەکە دەخاتە بەردەستی بەکارهێنەران، هەروەکو تەکنەلۆژیا تازەکە پێویستی بە چەند ساڵێك دەبێت تا لە هەموو شوێنێکی جیهان بڵاو دەبێتەوە.

إرسال تعليق