Ads (728x90)

میوە و سەوزەمەنییەکان تەندروستی عەقڵی باشتر دەکەن
زۆربەمان دەزانین، کە خواردنی میوە و سەوزەمەنییەکان بەسوودن بۆ تەندروستی جەستەییمان، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ، کە لە گۆڤاری پزیشکی بەڕیتانی بڵاوکراوەتەوە، پشنیار دەکات، لە پێناو دەستکەوتنی تەندروستییەکی عەقڵی باشتر، ڕۆژانە پێنج بەش میوە و سەوزەمەنییەکان بخۆین.

توێژینەوەیەکی هاوشێوەش لە پێشوودا پشنیاری کردبوو، کە خواردنی پێنج بەش لە میوە و سەوزەمەنییەکان لە هەر ڕۆژێکدا، بە بڕی نموونەیی دادەنرێت لە دابەزاندنی مەترسییەکانی مردن، هۆکارەکەشی هەر چییەك بێت، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ پشنیاری خواردنی حەوت بەش لە میوە و سەوزەمەنییەکانی لە هەر ڕۆژێکدا کردووە.

توێژەران لەو توێژینەوەیاندا، داتاکانی ڕووماڵی تەندروستی ئینگلتەڕایان بەکارهێناوە، کە نزیکەی 14.000 کەسی گرتەوە، لەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 16 ساڵییەوە بوو.

ئەو ڕووماڵە تەندروستییە زانیارییە تێروتەسەلەکانی کۆ کردبووەوە دەربارەی تەندروستی جەستەیی و عەقڵی بەشداربووانی توێژینەوەکە، هەروەها ڕەفتارەکانیان کە وابەستن بە تەندروستییەوە و، فاکتەرە دیمۆگرافییەکان و تایبەتمەندییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان.

إرسال تعليق