Ads (728x90)

نیشانە گەورەکەی هاتنی قیامەت لە دەرکەوتندایە
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە نێودەوڵەتییەکان، لەسەر زاری ئاژانسی بۆشاییگەری ئاسمانی “ناسا” دەگوازنەوە، کە خۆر نزیکبووەتە لە هەڵهاتن لە خۆرئاواوە، ئەوەش دووپاتکردنەوەیە لە فەرموودەیەکی پێغەمبەرمان (دخ)، کە ئەوەی بە دەرکەوتنی نیشانەیەك لە نیشانە گەورەکانی هاتنی قیامەت ڕوونکردووەتەوە.

چەندین پێگەی ئەلیکتڕۆنی جیهانیش، کە بایەخ بە کاروباری فەلەکناسی و زانستە جیا جیاکان دەدەن، هەروەها پێگە جیهانییە بەناوبانگەکانی وەکو “دەیلی مەیل” و “هافینتجۆن”، هەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە، لە میانیدا هۆشدارییەکی مەترسیداری ئاژانسی بۆشاییگەری ئاسمانی ئەوروپیان بۆ دانیشتووانی سەر گۆی زەوی گواستۆتەوە لەسەر گۆڕانی بواری موگناتیسی زەمینی، کە ئەوەش سەردەکێشێت بۆ هەڵهاتنی خۆر لە خۆرئاوا لەبری خۆرهەڵات، بێجگە لەوەش ئەو تەکنەلۆژیایەی ئەمڕۆ دەیبینین ون دەبێت و نامێنێت.

پێگەی ئەلیکتڕۆنی جیهانی “لیف ساینس”ـیش دووپات لەوە دەکاتەوە، کە بواری موگناتیسی زەوی وەکو جاران بە بەهێزی نەماوەتەوە، پاش ئەوەی ڕێژەی لاوازییەکەی زیاتر بووە بۆ 10 ئەوەندە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، ئەوەش تەنیا لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا.

زانراوە کە بواری موگناتیسی زەوی، بەرگێکی شێوە بازنەیی بۆ پاراستنی گۆی زەوی لە ڕەشەبا خۆرییەکان و تیشکە گەردوونییە زیانبەخشەکان پێکدێنێت، ئەگەریش لە ڕۆڵی خۆی لە پاراستنی گۆی زەوی بوەستێت، دەبێتە هۆی گۆڕانی بواری موگناتیسی زەمینی، ئەوەش بە هەموو پێوەرەکان بە کارەسات دادەنرێت.

إرسال تعليق