Ads (728x90)

سوپەر هاتریکی “ئەگوێرۆ” تۆتنهام دەڕووخێنێت
لە گرنگترین و بەهێزترین یاری ئەو هەفتەیەی خولی نایابی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ”، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، یانەی مانچستەر سیتی لەسەر یاریگای خۆی “ئیتیحاد”، میوانداری یانەی تۆتنهام هۆتسبێر کرد.

هەر لە سەرەتاوە شینپۆشەکانی مانچستەر بە پلانی هێڕشبردن دەستیان پێکرد، ئەوەش شتێکی چاوەڕوانکراو بوو، چونکە دەیانویست خۆیان لە سەرووی ڕیزبەندی خولی ئینگلیزی نزیكتر بکەنەوە، بێگومان ئەو ئامانجە قوڕسەش تەنها بە بردنەوە مسۆگەر دەکرێت، پلگرینی ڕاهێنەریش پلانێکی زیرەکانەی بۆ کەتیبەکەی داڕشتبوو.

ئەوە بوو لە خولەکی 13ـی گێمی یەکەمی یارییەکەدا “سێرگیۆ ئەگوێرۆ” گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی مانچستەر تۆمارکرد، بەڵام تەنیا دوای دوو خولەك، “کریستیان ئیریکسن” گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی بۆ یانەی تۆتنهام تۆمارکرد، لە خولەکی 20ـیشدا ناوبژیوان پەناڵتییەکی بۆ یانەی مانچستەر هەژمارکرد و بە سەرکەوتووییەوە لەلایەن “سێرگیۆ ئەگوێرۆ”ـەوە جێبەجێکرا، هەروەها لە خولەکی 32ـیشدا “سێرگیۆ ئەگوێرۆ” لێدانێکی سزای جێبەجێکرد و نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات، گێمی یەکەمیش بە پێشکەوتنی شینپۆشەکان بە ئەنجامی 2-1 کۆتاییپێهات.

لە گێمی دووەمدا، لە کاتێکدا یانەی میوان چەندین هەلی گۆڵ تۆمارکردنیان فەوتاند، یارییەکە بە ئاراستەیەکی جیاوازدا ڕۆیشت، چونکە لە خولەکی 67ـدا، ناوبژیوان یاریزانی یانەی تۆتنهام “فیدریکۆ فازیۆ”ـی بە کارتی سوور کردە دەرەوە و پەناڵتییەکی دیکەی بۆ یانەی مانچستەر هەژمارکرد و بە سەرکەوتووییەوە لەلایەن “سێرگیۆ ئەگوێرۆ”ـەوە جێبەجێکرا، “سێرگیۆ ئەگوێرۆ” جارێکی دیکە لێهاتوویی خۆی دووپاتکردەوە و سوپەر هاتریکی خۆی لە خولەکی 75ـدا تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە بردنەوەی یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی یەکسانبوونی ئیجابی 4-1 کۆتاییهات، شینپۆشەکانیش لە تاقیکردنەوەیەکی زەحمەت سەرکەوتوو بوو، بێگومان ئەو بردنەوەیەش فشاری زیاتر دەخاتە سەر یانەی چێلسی پێشەنگی پرێمەرلیگ.

إرسال تعليق