Ads (728x90)

کۆمپانیای “یۆرك شایر” جۆرە گڵۆپێکی ڕووناککردنەوەی ناوازەی داهێنا، کە بەهۆیەوە شکستی بە کۆمپانیا زلهێزەکانی ئەو بوارە هێنا.

بیرۆکەی گڵۆپەکان لەسەر بەکارهێنانی وزەی کەمتر دەوەستێت، کۆمپانیاکەش دەڵێت، گڵۆپە داهێنراوەکە چارەسەری پێیە بۆ کەموکوڕییەکان لە گڵۆپە بەناوبانگەکانی “LED”، کە پەیوەندیان هەیە بە پلەی درەوشانەوە.

ئەو گڵۆپانە وزەی کەمتر بە ڕێژەی 85% سەرف دەکەن و بۆ ماوەی 9 ساڵ دەمێنێتەوە، ئەوەش وەکو کۆمپانیاکە باسیکردووە.

کۆمپانیاکە جۆرێکی نوێ لە پارچەی کارەبایی لە کرداری گۆڕینی فسفۆڕدا بەکاردەهێنێت، لە کردارەکەشدا بەشۆکە تیشکییەکان لە پارچەی کارەباییەوە بۆ ڕەنگێکی جیاواز دەگۆڕدرێن.

خاوەنی بیرۆکەی داهێنانی گڵۆپەکە “کریس ستیمسۆن”، ناوی “Holy Grail”ـی لە گڵۆپەکە ناوە، بۆ پێوانەکردنی درەوشانەوەی گڵۆپەکانیش، نیشاندەری ڕەنگ بەکاردەهێنرێت، بەوەش پلەیەك لە 100 پلە دەبەخشێتە گڵۆپەکە بۆ دیاریکردنی پلەی دەرخستنی ڕەنگە ڕاستەقینەکانی دەوروبەر، تایبەتمەندی گڵۆپەکانیش لەوەدایە کە پلەی دەرخستنی ڕوونتری تەنەکانی دەوروبەر پێشکەش دەکات، کە ڕێژەکەی دەگاتە 97%ـیە.

بۆ چاودێریکردنی کوالێتی بەرهەمهێنانی تیشکەکانی “LED”ـیش، شێوازە دەگمەنەکان بەکاردەهێنرێن، ئەوەش لە پێناو ئەوەی ڕووناکی گڵۆپەکان درەوشاوەتر بێت، تەکنەلۆژیاکەش تیشکی شینی “LED” بەکاردەهێنرێت، داهێنەرانی ئەو گڵۆپانەش خەڵاتی “نۆبڵ”ـیان لە فیزیادا پێبەخشراوە.

إرسال تعليق