یانەی چێلسی ئینگلیزی سەرکەوتنێکی مسۆگەری بە هەدەردا، پاش ئەوەی لەسەر یاریگای “ئۆڵترافۆرد”، پێگەی شەیتانە سوورەکان، تا خولەکی 3+90ـی یارییەکە بە گۆڵێك لە پێشەوە بوو، بەڵام ئەستێرەی هۆڵەندی یانەی مانچستەر یونایتد “ڕۆبن ڤان پێرسی”، گۆڵێکی گوشندەی تۆمار کرد و یەکسانبوونی بەسەر یانەکەی باشووری لەندەن سەپاند.
یارییەکە، کە بە یاری لووتکەی ئەو هەفتەیە و لە چوارچێوەی گەڕی نۆیەمی خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ” بوو، یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری یانەی چێلسی کرد، کە لە گێمی یەکەمدا یانەی میوان بە ئاستێکی باشتر و بەهێزتر دەرکەوتن، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێك تۆمار بکرێت، ناوبژیوان فیکەی کۆتایی ئەو گێمەی لێدا.
لە گێمی دووەم و لە خولەکی 52ـدا، ئەستێرەی کۆتدیڤواری یانەی چێلسی “دیدیە درۆگبا”، توانی یانەکەی بە گۆڵێك پێش بخات، دوای ئەوەی بە لێدانی سەرێکی جوان تۆپەکەی خستە تۆڕی گۆڵی یانەی مانچستەر، یارییەکەش تا دەهات لە تەواوبوون نزیك دەبوویەوە، بەڵام لە خولەکی 93ـدا، “ڕۆبن ڤان پێرسی” یانەکەی لە شکستێکی ڕاستەقینە ڕزگار کرد و ئەنجامەکەی بە یەکسانبوونی ئیجابی 1-1 کۆتاییپێهنا.
بەو ئەنجامەش کۆی خاڵەکانی یانەی چێلسی بووە 23 خاڵ و لە پێشەنگی خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ” مایەوە، لە کاتێکدا کۆی خاڵەکانی یانەی مانچستەر یونایتد بووە 13 خاڵ.

إرسال تعليق