لە دووەم ڕۆژی گەڕی سێیەمی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ”، لەسەر حیسابی گروپی دووەم، یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی لەسەر یاریگای “ئەنفێلد”، میوانداری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی کرد.
یانەی شاهانە پێویستی بە نمایشکردنی هێز و ئاست و هەیبەتی ڕاستەقینەی خۆی هەبوو، چونکە لە چەند ڕۆژی داهاتوو یاری کلاسیکۆ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ئەنجام دەدات، هەروەها یانەی مێرەنگێ دەبوو تۆڵەی دۆڕانەکانی پێشووی بکاتەوە لە بەرامبەر یانە ئینگلیزییەکە، بێجگە لەوانەش، یارییەکە بە بەهێزترین و گرنگترین یاری ئەو گەڕە دادەنرا، بەو پێیەی هەردوو یانەکە لە گروپێکی بەهێزدان، بۆیە یارییەکە لە لووتکەدا وسەف دەکرا.
لە گێمی یەکەمدا یانەی ڕیال مەدرید دەستپێشخەری ئازایانەی کرد و، هێز و توانا و ویستی خۆی بۆ بردنەوە نمایشکرد، بەوەی کۆنتڕۆڵی تۆپ و تەواوی یاریگای کرد و توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” لە خولەکی 23، “کەریم بنزیمە” لە خولەکەکانی 30 و 41، گێمی یەکەمی یارییەکەش بە ئەنجامی 3-0 گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی شاهانە کۆتاییپێهات.
لە گێمی دووەمدا یانەی ڕیال مەدرید مەبەستی بوو یاریزانەکانی لە پێکان بپارێزێت و پارێزگاری لە ئەنجامی یارییەکە بکەن، هەر بۆیەش بە شێوەیەکی ئارامتر و هێمنتر یاریان دەکرد، بەڵام سەرەڕای ئەوەش یانای شاهانە باشتر و بەهێزتر بوو، یانە ئینگلیزیەکەش تا ڕادەیەك بێهیوا ببوو لە ڕاگەیشتنەوە بە ئەنجامی یارییەکە و گەڕانەوە بۆ ناو کەشوهەوای ڕووبەڕووبوونەوەکە، ئەو گێمەش بەو شێوەیە تەواو بوو، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 3-0 گۆڵ بە بردنەوەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی کۆتاییپێهات.
بەو بردنەوە گرنگە، یانای شاهانە هەنگاوێکی باشی بڕی لە بەهێزترکردنی پێگەی خۆی لە پێشەنگی گروپی دووەم، بە دڵنیاییشەوە ئەو سەرکەوتنە بۆ یارییەکەی داهاتوویانا لە بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە کاریگەری خۆی دەبێت، ئەرکی یانەی لیڤەرپولیش تا دێت زەحمەتتر دەبێت و قەیرانەکانی زیاتر دەبن.

إرسال تعليق