Ads (728x90)

دۆزینەوەی میوەیەك، کە شێرپەنجە لەناو دەبات
تیمێك لە زانا ئوستوڕاڵییەکان، تۆوی چەند ڕووەکێکیان دۆزییەوە، کە لە دارستانەکانی ئوستوڕاڵیا هەن، کە دەتوانێت ببێتە چارەسەری بۆ نەخۆشی شێرپەنجە.

توێژەران ئەنجامی تاقیکردنەوە سەرەتاییەکانی میوەی درەختی “بلاشوود”ـیان ئاشکرا کرد، کە دەیسەلمێنن ئەو میوەیە کارا و کاریگەرە بۆ چارەسەرکردنی 70%ـی جۆرەکانی شێرپەنجە، کە تووشی مرۆڤ دەبن، دەرمانی ئەزموونیش بەرهەمهێنراوە بۆ تاقیکردنەوەی چارەسەرییەکە لەسەر گیانەوەرە ڕیشاڵییە تووشبووەکان بە شێرپەنجە، لەوانە: پشیلە و سەگ و ئەسپەکان.

زانایان لە پەیمانگای توێژینەوە پزیشکییەکان “QIMR”، بۆیان دەرکەوتووە، یەك دەرزی لە دەرمانی “EBC-46”، کار دەکات لەسەر هەرەسپێهێنانی گرێیەکان لە چەندین نموونەی ئەو جۆرە شێرپەنجانەی مرۆڤ تووشیان دەبێت، لەناویشیاندا شێرپەنجەی پێست، نەخاسمە شێرپەنجەکانی سەر و مل و قۆڵۆن.

شایەنی باسە، دەرمانی “EBC-46”، کە لەلایەن کۆمپانیای “EcoBiotics” دۆزراوەتەوە، بریتیە لە پێکهاتەیەکی دەرهێنراو لە میوەی درەختی “بلاشوود”، ئەو میوەیەش لە دارستانەکانی باکوری “کوینزلاند” هەیە لە ئوستوڕاڵیا.

دۆزینەوەی میوەیەك، کە شێرپەنجە لەناو دەبات
دۆزینەوەی میوەیەك، کە شێرپەنجە لەناو دەبات
دۆزینەوەی میوەیەك، کە شێرپەنجە لەناو دەبات

إرسال تعليق