ئەستێرەی هێڕشبەری هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونخ “تۆماس مۆلەر”، ستایشی سەرکردەی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی “فڕانشیسکۆ تۆتی” دەکات، ئەوەش پێش ئەو ڕووبەڕووبوونەوەی یانە باڤاری و یانەی گیالۆرۆسی کۆ دەکاتەوە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی سێیەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ”.
پێش ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە، “تۆماس مۆلەر” وتی: “ئەو بە تەنها لە ڕۆما ئەفسانە نییە، بەڵکو لە هەموو جیهاندا، من لەو ڕێگا ڕاستەدا دەڕۆم کە ئەو پێیدا تێپەڕیووە، بەڵام بۆ ئەوەی وەکو ئەو بم، پێویستە لەسەرم ناوی خۆم بگۆڕم، ئەو ئاگاهی و زانیاری تەواوی لەسەر تۆپی پێ هەیە، سەرەڕای ناوبانگەکەی بەڵام من دەمەوێت شکستی پێبهێنم”.
سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەکەیان لەگەڵ گورگەکانی ڕۆما، ئەو ئەستێرەیەی یانە باڤارییەکە وتی: “بەمدواییانە گۆڵی کەممان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تۆمار کردووە، بۆیە دەمانەوێت بۆ داهاتوو خۆمان لەوە بە دوور بگرین، خۆشحاڵیشین بە ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی گیالۆرۆسی، کە بەس بەرگری ناکات، بەڵکو یارییەکی کراوە پێشکەش دەکات، ئەوەش خۆی لە خۆیدا تۆپی پێیە، لە ماوەکانی ڕابردوو بە وردی چاودێریمان کردوون، بۆیە هیچ نهێنییەك لە ڕووبەڕووبوونەوەکەماندا نابێت، یارمەتیش لە یاریزان مەهدی بن ئەلعەتییە وەردەگرین لە پێناو زانینی خاڵە لاوازەکان و تەرکیز خستنە سەریان”.

إرسال تعليق