توێژینەوەیەکی نوێ، توانی کاریگەری ئیجابی خواردنی بەرهەمی گوێز لە چوارچێوەی سیستەمی خۆراکی لەسەر دواخستنی گەشەی نەخۆشی زەهایمەر بسەلمێنێت، ئەوەش دوای تاقیکردنەوەی لەسەر مشکەکان.
توێژینەوەکە پەیوەندی نێوان پڕۆتینی ناو بەرهەمی گوێز و گەشەی نەخۆشی زەهایمەری لەخۆگرتووە، ئەنجامەکانیشی لە گۆڤاری مانگانەی “Journal of Alzheimer's Disease” بڵاوکراوەتەوە.
بە گوێرەی پێگەی ئەلیکتڕۆنی “میدیکال نیوز تودای”، ئامانجی توێژینەوەکە، سەبارەت بە دیاریکردنی شوێنەوارەکانی سیستەمی خۆراکی پەیڕەوکراو، لەسەر شارەزاییەکانی فێربوون و بیرگە و نیگەرانی لەلای مشکەکان بووە، کە مرۆڤ ئەمانەی دوایی لە کاتی تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر لەدەستدەدات.
ڕای بەهێزی زانایان لە دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە لەسەر مشکەکان ئەوەیە، کە مادە دژە ئۆکسیدەکان، کە بە ڕێژەیەکی زۆر لەناو بەرهەمی گوێزدا هەن، کاریان کردووە لەسەر پاراستنی مێشك لە لاوازبوون، زانراویشە کە کاریگەری ئیجابی و سوودەکانی “ئۆمێگا 3”، کە لەناو بەرهەمی گوێزدا هەن، بۆ دڵ و مێشك زۆرن.

إرسال تعليق