توێژەرە سکۆتلەندی و بەڕیتانییەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی، کە خوێندنەوە لە تەمەنی منداڵییەوە، لەوانەیە لە کۆتاییەکەدا ببێتە هۆی بەهێزتربوونی ئاستەکانی زیرەکی و توانا مەعریفییەکانی مرۆڤ، ئەو زانیارییە تازەیەش لەلایەن ڕابیتەی پزیشکانی ئەڵمانی بۆ منداڵ و هەرزەکاران، لە پێگەی خۆیان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە.
توێژینەوەکانی پێشووش سوودە مەعریفییە گەورەکانی خوێندنەوەی ئاشکرا کردبوو، چونکە یارمەتیدەرە لەسەر دەوڵەمەندکردنی لایەنی زمانەوانی و مەعریفەی گشتی، خوێندنەوەش لەلایەن منداڵان وا دەکات حەزی مەعریفییان زیاتر بێت، ئەوەش هانیان دەدات لەسەر بەدەستهێنانی بڕوانامە لە ئاستی خوێندنی باڵادا.
توێژەرە سکۆتلەندییەکان لە زانکۆی “ئیدنبرە” و، توێژەرە بەڕیتانییەکانیش لە کۆلیژی “کینجەر کۆلیدج” لە لەندەن، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی، کە خوێندنەوە ئاستەکانی زیرەکی گشتی منداڵانیش باشتر دەکات.
لەوبارەیەوە “ستیوارت ڕیتشی” لە زانکۆی “ئیدنبرە”ـی سکۆتلەندی دەڵێت: لەوانەیە خوێندنەوە یارمەتیدەر بێت بۆ ڕاهێنان لەسەر بیرکردنەوەکانی منداڵ، چونکە سروشتیان وایە لە کاتی خوێندنەوە بیر لە کەسەکان و شوێنەکان و شتە نامۆکان دەکەنەوە.
بۆ خوێندنەوەی بابەتێکی پەیوەندیدار بەو بابەتە، کلیك لەسەر ئەو لینکە بکە:

إرسال تعليق