خودایە،
پەنا بە تۆ دەگرم لە غەمگیینیەك،
دزە بکاتە ناو ژیانم و،
بە ڕەشەبا بەهێزەکەی،
چرۆی ئاسوودەیی خۆم و
خۆشەویستانم بوەرێنێ و،
هیوای ژیانمان تێکبشکێنێ...
خودایە،
هەمیشە ڕووم لە دەرگای ڕەحمی تۆیە و،
بە دڵۆپێك لە سۆزی خۆت،
خاکی وشکبووی دڵمان بژیێنەوە،
بە ڕووانینێکی نوورانیانەت،
ئاسۆی تەمگرتووی بینینمان ببریسکێنەوە...
پەروەردگاری میهرەبانم،
تۆزێك لە بەزەییت بەسە بۆ ڕەوینەوەی تارمایی هەموو ژیانم،
بۆ بنەبڕی ژانەکانم،
بۆ تێکشکانی دیواری خەمەکانم،
بۆ هەرەسهێنانی قەڵای ناسۆری خۆشەویستانم...
پەنا بە تۆ دەگرم لە غەمگیینیەك،
دزە بکاتە ناو ژیانم و،
بە ڕەشەبا بەهێزەکەی،
چرۆی ئاسوودەیی خۆم و
خۆشەویستانم بوەرێنێ و،
هیوای ژیانمان تێکبشکێنێ...
خودایە،
هەمیشە ڕووم لە دەرگای ڕەحمی تۆیە و،
بە دڵۆپێك لە سۆزی خۆت،
خاکی وشکبووی دڵمان بژیێنەوە،
بە ڕووانینێکی نوورانیانەت،
ئاسۆی تەمگرتووی بینینمان ببریسکێنەوە...
پەروەردگاری میهرەبانم،
تۆزێك لە بەزەییت بەسە بۆ ڕەوینەوەی تارمایی هەموو ژیانم،
بۆ بنەبڕی ژانەکانم،
بۆ تێکشکانی دیواری خەمەکانم،
بۆ هەرەسهێنانی قەڵای ناسۆری خۆشەویستانم...
MAZHER .. 13/10/2014
إرسال تعليق