لە کۆتا یارییەکانی هەفتەی حەوتەیەمی خولی تۆپی پێی ئیتاڵی “کاڵچیۆ”، کە بە یاری لووتکەی هەفتە دادەنرا، یانەی ئینتەر میلان لەسەر یاریگای خۆی “جۆزێبی میاتزا”، میوانداری یانەی ناپۆلی کرد.
لە گێمی یەکەمدا یانەی خاوەن یاریگا لە زۆربەی کاتەکاندا کۆنتڕۆڵی یاریگای کردبوو و پلانی هێڕشبردنیان جێبەجێ دەکرد، لە کاتێکدا یانەی میوان بە شێوازی بەرگریکردن و پشتبەستن بە هێڕشی هەڵگەڕاوە یاری دەکرد، بەڵام ئەو گێمە بە یەکسانبوونی سەلبی کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا تا ڕادەیەك کەشوهەوای یارییەکە گۆڕا و، یانەی ناپۆلی ئازایانەتر دەرکەوتن، تا کۆتا ساتەکانی یارییەکەش ئەنجامەکە وەکو خۆی بوو، بەڵام لە دوا 10 خولەکی یارییەکەدا، سیناریۆیەکی دراماتیکی بەسەر ڕووبەڕووبوونەوەکەدا هات، کاتێك لە خولەکی 79ـدا، یاریزانی ئیسپانی “کالیخۆن” یانەی میوانی بە گۆڵێك پێشخست، بەڵام تەنیا دوای سێ خولەك، یاریزانی یانەی خاوەن یاریگا “گوارین” ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، لە خولەکی 90ـی یارییەکەشدا، جارێکی دیکە “کالیخۆن” یانەی میوانی بە گۆڵێكی دیکە پێشخست، بەڵام ئەو پێشکەوتنەش زۆری نەخایاند، چونکە دوای تەنیا دوو خولەك یاریزانی یانەی خاوەن یاریگا “هێرناندێز” جارێکی دیکە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
بەمشێوەیە یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوونی ئیجابی 2-2 کۆتاییهات و، ئەو یارییە بووە یەکێك لە بەهێزترین و ورووژێنەرترین یاری ئەو وەرزەی خولی تۆپی پێی ئیتاڵی “کاڵچیۆ”.

إرسال تعليق