Ads (728x90)

خاوەنی وێنەی “ئایکۆنە گاڵتەجاڕییەکە” بناسە
خاوەنی ڕاستەقینەی ڕووخسارە پێکەنیناوییە چینییەکە یان ئایکۆنە گاڵتەجاڕییەکە، کە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك ناوبانگێکی زۆر گەورەی بەدەستهێناوە، بەوەی هیچ کەسایەتییەکی دەم بە خەندە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت هێندەی ئەو کەسایەتییە چینییە دەم بە خەندە ناوبانگی بەدەستنەهێناوە، کە بە دڵنیاییەوە بۆ جارێکیش بێت بە ڕێکەوت لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك بینیوومانە.

ئەو ڕووخسارە پێکەنیناوییە گۆڕا بۆ نیشانەیەکی گاڵتەجاڕی، پاش ئەوەی هەزاران و ملیۆنان وێنە و نووسینی تەنزئامێز و گاڵتەئامێز لەسەر زمانی ئەو بڵاوبوونەوە، بەڵام پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، ئایا خاوەنی ڕاستەقینەی ئەو زەردەخەنەیە کێیە؟!.

ئەو کەسە گەنجێکی چینی دانیشتووی وڵاتی ئەمریکایە و تەمەنی 31 ساڵە، ناوی تەواوی “یاو مینگ”ـە و لە 12 / 9 / 1980 لە شاری “شانگهای” لەدایکبووە، ئەستێرەی لێهاتووییەکەی لە یاری باسکەدا بە زوویی دەردەکەوێت و، لە تەمەنی 13 ساڵی پەیوەندیکردووە بە تیپی باسکەی تازەپێگەیشتووانی “شانگهای شارکس”، پلە بە پلەش لە یارییەکەدا سەرکەوتووە، تا لە ساڵی 1998ـدا لە تیپی یەکەمدا یاریکردووە.

دوای تێپەڕبوونی 5 وەرز، بۆ درێژەدان بە ژیانی وەرزشی پیشەگەرییانە، سەفەر دەکات بۆ ئەمریکا، لەوێش لە خولی باسکەی پیشەگەری ئەمریکیدا لە تیپی “هۆستن ڕۆکتس” وەکو یاریزان وەردەگیرێت، تا لە مانگی دیسەمبەری ساڵی 2011 بە یەکجاری وازهێنانی خۆی لە یاریکردن ڕادەگەیەنێت.

لە یەکێك لە ساتەکاندا، “یاو مینگ” بە شێوەیەکی هیستریایی پێدەکەنێت و وێنەی فۆتۆگرافی ئەو حاڵەتەی دەگیرێت، بەڵام دوای ساڵێك لەو ساتە وەختە، بە دیاریکراویش لە مانگی یۆلیۆی ساڵی 2010، وێنەکە لەسەر پێگەی “میمات” بڵاوکرایەوە، وەکو ئەوەی بە پێنووس دروستکرابێت، دواتر لەلایەن چالاکوانان لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان بەکاریانهێنا، تا ئێستاش بە بەردەوامی لە نووسینە گاڵتەئامێزەکاندا بەکاردەهێنرێت.

خاوەنی وێنەی “ئایکۆنە گاڵتەجاڕییەکە” بناسە

إرسال تعليق