Ads (728x90)

شێوازێکی نوێ بۆ دانانی پاسوۆرد بۆ هەژمارەکان
تیمێك لە توێژەران توانیان پەرە بە وشەیەکی نهێنی لێکدراو “پاسوۆرد” بدەن، کە لەبەرکردنی ئاسانە و وا دەکات هاککردنی هەژماری تایبەتی بەکارهێنەران لەسەر پێگە ئەلیکتڕۆنییەکانی لە تۆڕی ئینتەرنێت لە ڕادەبەدەر ئەستەم بێت.

لەوبارەیەوە توێژەران لە زانکۆی “کارنیگی میلۆن”ـی ئەمریکی توانیویانە شێوازێکی نوێ بدۆزنەوە، کە بەهۆیەوە بەکارهێنەر بتوانێت وشەیەکی نهێنی جیاواز بۆ هەر پێگەیەکی ئەلیکتڕۆنی هەڵبژێرێت کە بەکاریان دێنێت، کە لە هەمانکاتدا لەبەرکردنی وشە نهێنییەکەی بۆ ئاسان دەکات.

توێژەران لە دۆزینەوەی ئەو شێوازەدا، پشتیانبەست بە تاقیکردنەوەیەك، تێیدا داوایان لە بەشداربووان کرد، ناوی کەسایەتییەکی گشتی هەڵبژێرن لەو لیستەدا کە خرابووە بەردەمیان، ئینجا بەستنەوەی ئەو ناوە بە کردارێك یان ئامرازێك، ئەنجامەکەشی وەکو ئەو نموونەیە هات: “بیۆنسیە نەهەنگێکی ڕاو کرد”.

توێژەران ڕوونی دەکەنەوە، ئەو شێوازە تازەیە پشتدەبەستێت بە بەکارهێنانی چەند وشەیەكی لێکدراو، بەبێ پەنابردنە بەر یەك وشە، کە وا دەکات بەکارهێنەر بتوانێت چەند وشەیەکی نهێنی جیاوازی بۆ زیاتر لە 14 پێگەی ئەلیکتڕۆنی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بە بیر بێتەوە.

سەرەڕای ئەوەی ئەو وشە نهێنییانە بە ئاڵۆز دەردەکەون، بەڵام بە ئاسانی لەبەر دەکرێن، وەکو لە توێژینەوەکەدا باسکراوە، وەکو توێژەرانیش وتوویانە، بەکارهێنەران لە ماوەیەکی زوو لە داهاتوودا، ئەو شێوازە تازەیەیان پێدەگات و دەتوانن سوودی لێوەربگرن.

إرسال تعليق