Ads (728x90)

ماوەی نموونەیی بۆ نووستنی مرۆڤ
ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ، کە زانایان بۆ شێوازی ژیانی 3760 کەسیان ئەنجامداوە و بۆ ماوەی حەوت ساڵ بەردەوام بووە، ڕوونیدەکاتەوە، نووستنی ژنان بۆ ماوەی 6 -7 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا و، نووستنی پیاوان بۆ ماوەی 7 - 8 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە.

زانا فیلەندییەکان لەو توێژینەوەیاندا، ئەو زانیاریانەیان بەکارهێنا کە لە دامەزراوەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەستیان کەوتبوو، هەروەها سوودیان وەرگرتبوو لە ئەنجامی چاودێریکردنی شڵەژانی نووستنی بەشداربووانی توێژینەوەکە و خواردنی دەرمانە خەوێنەرەکان.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە، زانایان گەیشتنە ئەو باوەڕەی، کە ماوەی نموونەیی بۆ نووستنی ژنان 6 - 7 کاتژمێرە لە ڕۆژێکدا، ماوەی نموونەییش بۆ نووستنی پیاوان 7 - 8 کاتژمێرە لە ڕۆژێکدا.

لەو ڕووەوە، پرۆفیسۆر “گیم هۆرن” لە سەنتەری توێژینەوەکانی سەر بە زانکۆی “لۆفبرا”ـی بەڕیتانی دەڵێت، ژمارەکانی 6 - 7 و 7 - 8 ئەنجامێکی ئامارییە، چەندین توێژینەوەش ڕوونیدەکەنەوە، کە نزیکەی نیوەی ئەوانەی بە تەندروستییەکی باشەوە دەژین لە خۆرئاوا، کاتژمێری کەمتر لەو ماوەیە دەخەون، بێجگە لەوەش، هەڵسەنگاندنی نووستن لەسەر بنەمای ماوەکەی نەوەکو لەسەر جۆرەکەی، لە ڕووی پڕاکتیکییەوە وەکو هەڵسەنگاندنی ئەو خۆراکەی دەیخۆین وایە لەسەر بنەمای بڕەکەی بە تەنیا.

إرسال تعليق