لە یارییەکی بەهێزی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای فەڕەنسا 2016، تایبەت بە گروپی چوارەم و لە گەڕی سێیەم، دوێنێ شەو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا میوانداری هەڵبژاردەی ئیرلەندای کرد.
هەردوو هەڵبژاردەکە بە بەهێزییەوە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، بە تایبەت مانشافتەکانی ئەڵمانیا، کە لە یاری پێشوودا پێشەنگی گروپەکەیانی لەدەستدا و بە هەڵبژاردەی پۆڵەندا دۆڕان، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی ئەوەش ئەڵمانیا پاڵەوانی جیهانە و خاوەن پێکهاتەیەکی بەهێزتر و یاریزانی لێهاتووترە، بۆیە یارییەکەش لە ئاست ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا بوو.
گێمی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوونی سەلبی 0-0 کۆتایی پێهات، وێڕای ئەوەی هەردوو هەڵبژاردەکە دەستپێشخەری و هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیان دەدا و بردنەوەیان کردبووە ئامانج، بە تایبەت مانشافتەکان کە لە هەوڵی قەرەبووکردنەوەی شکستەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوویاندا بوون.
بەڵام لە ناوەڕاستی گێمی دووەمدا و لە خولەکی 72ـدا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گۆڵی یەکەمی خۆی لە ڕێگەی یاریزان “تۆنی کرۆس”ـەوە تۆمارکرد و تا ڕادەیەك ئەڵمانەکان لە ڕووی دەروونییەوە دامەزران، لە کاتێکدا ئەڵمانەکان بەدوای گۆڵی دڵنیایی دەگەڕان و دەیانویست ئەدای باشتر و ئاستبەرزی خۆیان لە یارییەکە تەرجەمە بکەن بۆ ئەنجامێکی دڵخۆشکەر، لە کۆتا ساتەکانی یارییەکە و لە کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، یاریزان “جۆن ئۆشی” گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی بۆ هەڵبژاردەی ئیرلەندا تۆمارکرد و گورزێکی کوشندەی لە ئەڵمانەکان وەشاند، بەڵام تا ڕادەیەکیش ئەڵمانەکان هەناسەیەکیان هەڵکێشا، کاتێك هەواڵی یەکسانبوونی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی پۆڵەندا و سکۆتلەندایان پێگەیشت.
بەو ئەنجامی یەکسانبوونە سەلبییە 1-1، ئەڵمانەکان ئەرکیان لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای فەڕەنسا (یۆرۆی 2016) زەحمەتتر بوو، بۆیە یارییەکانی داهاتووی ئەو گروپە، کە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکەن، ململانێی توند بەخۆیەوە دەبینن.

إرسال تعليق