Ads (728x90)

گرانترین گوڵاو لەسەر ئاستی جیهان
فرۆشگای “هارۆدز”ـی لەندەنی بەناوبانگ، گرانترین عەتری لەسەر ئاستی جیهان بۆ فرۆشتن لە بەرامبەر 230 هەزار دۆلار نمایشکرد، ئەوەش لەبەر شووشەکەی کە توانای 30 میلیلیتری هەیە.

ئەو نمایشەش بەبۆنەی ئاهەنگگێڕان بە کردنەوەی فرۆشگای عەتری تایبەت بە “ساڵۆن دۆ بارفیۆم”ـەوە بوو لەوێ.

عەترە گرانبەهاکە “No1 Passant Guardant” ئیمزای بەڕیتانی “کلێف کریستیان”ـی هەڵگرتووە، کە وەکو وێنەیەکی تایبەت لە عەتری “No1” پێشکەشیکرد، کە بە نرخی 725 دۆلار دەفرۆشرێت.

نرخی ئەو جۆرە تایبەتە لە عەتری “گرانترین عەتر لەسەر ئاستی جیهان” دەگەڕێتەوە بۆ شووشەکەی، کە لە زێڕی عەیار 24 دروستکراوە و بە نزیکەی دوو هەزار پارچەی ئەڵماس نەخشێنراوە، لە ناویشیدا ئەو پارچە ئەڵماسەی لە ڕازاندنەوەی بەرگی شووشەکە بەکارهێنراوە، کە ئەویش لە زێڕ دروسترکراوە.

شایەنی باسە، دیزاینی گرانبەهای وێنەی تایبەت لە عەتری “No1” دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1872، کە پێشکەش بە شاژنە “ڤیکتۆریا” کرابوو، هەروەکو پێگەی “Luxury daily”ـی تایبەتمەند لە نمایشکردنی بەرهەمەکانی نیشانە بازرگانییە گرانبەهاکان لە هەموو جیهان باسیکردووە.

گرانترین گوڵاو لەسەر ئاستی جیهان

إرسال تعليق