Ads (728x90)

بەختەوەری لە کۆکردنەوەی ماڵ و ساماندا نییە
ڕاوچییەکە وەکو هەموو جارێك، لە کەناری ڕووبارەکە دانیشتبوو بۆ بەدستهێنانی بژێوی ژیانی ڕۆژانەی.

لەناکاو ماسیەکی گەورە لە قولابەکەی گیر بوو، کە بە زەحمەت توانی لە ڕووبار دەریبهێنێت، کاتێكيش ویستی بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، هاوڕێیەکی دەبینێت، هاوڕێکەی پێی دەڵێت: ئەوە بۆ کوێ دەڕۆی..؟!.. ئەویش وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: دەگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە!.

هاوڕێکەی پێی دەڵێت: وای دەبینم دەتەوێت پشووێك بدەی، بەڵام ئایا یەك ماسی بەسە..؟!، ڕاوچییەکە پێی دەڵێت: بۆ تووشی سەرسوڕمانی دەبیت!، ئەو ماسیە بەشی خۆم و خێزانەکەم دەکات!.

هاوڕێکەی پێی دەڵێت: من مەبەستم ئەوە نییە، بۆچی ماسی زیاتر ڕاو ناکەیت و لە بازاڕ بیفرۆشیتەوە..؟!، ڕاوچییەکەش پێی دەڵێت: بۆچی؟!.

هاوڕێکەی پێی دەڵێت: بۆ ئەوەی پارەیەکی زۆر کۆ بکەیتەوە!... ڕاوچییەکەش پێی دەڵێت: بۆچی پارەی زۆر کۆ بکەمەوە؟!.

هاوڕێکەی پێی دەڵێت: بۆ ئەوەی بەختەوەر بیت لە ژیاندا!... ڕاوچییەکەش پێی دەڵێت: ئەوە خۆم لە بەختەوەریدام..!، ئیدی ڕاوچییەکە ڕۆیشت و هاوڕێکەی جێهێشت.

بەڵێ، بە تەئکید وایە، بەختەوەری لە کۆکردنەوەی ماڵ و ساماندا نییە.

إرسال تعليق