لە چوارچێوەی یارییەکانی ئەو هەفتەیەی خولی ئیسپانی “لیگا”، یەکێك لە بەهێزترین و گرنگترین یارییەکان بەڕێوەچوو، کاتێك هەردوو یانەی ئیشبیلەی هەرێمی ئەندەلووس و یانەی ڤیاڕیال بەیەکگەیشتن.
یانەی ئیشبیلە لەسەر یاریگای خۆی “ڕامۆن سانشێز پیزخوان”، میواندرای ژێرئاوییە زەردەکانی ڤیاڕیالی کرد، بەو هیوایەی بردنەوە بەدەستبێنێت و بچێتەوە سەروو لیستی خولی ئیسپانی “لیگا”.
هەر لە سەرەتای یارییەکەوە تا کۆتاییەکەی، یانەی ئیشبیلە فشاری دەخستە سەر یانەی ڤیاڕیال و هەموو تواناکانی خستبووەگەڕ بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام یاریکردنی یاریزانانی یانەی میوان بە پلانی بەرگری و پشتبەستن بە هێڕشی هەڵگەڕاوە، بەربەستی گەورە بوون لە بەردەم یاریزانانی یانەکەی هەرێمی ئەندەلووس.
لە خولەکی 79ـدا، “لۆسیانۆ فیتۆ” گۆڵی یەکەمی یارییەکەی بۆ ژێرئاوییە زەردەکانی ڤیاڕیال تۆمارکرد و ئەرکی یانەی خاوەن یاریگای زەحمەتتر کرد، بەڵام لە خولەکی 88ـدا، “لدینیس سوارێز” توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، لە دوا خولەکی یارییەکەشدا، “کارلۆس باکا” بە لێدانی پەناڵتی گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ یانەی ئیشبیلە تۆمار کرد.
یارییەکەش بە ئەنجامی 2-1 بە سەرکەوتنی یانەی ئیشبیلە کۆتاییپێهات، ئەو ئەنجامەش یانەکەی هەرێمی ئەندەلووس شانبەشانی یانەی بەرشەلۆنە بە 22 خاڵ بردە پێشەنگی خولی ئیسپانی “لیگا”، یانەی ڤیاڕیالیش خاڵەکانی وەکو خۆی مایەوە و بە 14 خاڵ لە پلەی هەشتەم جێگیر بوو.
ئەو سەرکەوتنەی یانەی ئیشبیلە گورزێکی دیکە بوو بۆ یانەی بەرشەلۆنە لە دوای شکستەکەی دوو ڕۆژ لەمەوبەری لە یاری کلاسیکۆ لە بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید، چونکە ئێستا بە هاوبەشی لەگەڵ یانەی ئیشبیلە لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانی “لیگا”ـدایە، لە کاتێکدا پێشتر بە تەنیا لە پێشەنگییەکەدا بوو.

إرسال تعليق