ڕژێمی شۆڤینی بەعسی دەستەڵاتدار لە سوریا، بەمدوایانە هەستاوە بە لابردنی گۆڕی زانای بەناوبانگی ئیسلام “ئیبن تەیمیە” و شاردنەوەی شوێنەوارەکەی لەو شوێنەی تێیدا نێژراوە لە زانکۆی دیمەشق (لە پشت باڵاخانەی خۆیەتی و کاروباری کارگوزاران) لە گەڕەکی “بەرامکە” لە ناوەڕاستی دیمەشقی پایتەخت.
لە بنچینەدا ئەو شوێنە گۆڕستان بووە و، لە سەردەمی داگیرکاری فەڕەنسی لە شوێنیدا نەخۆشخانەیەك دروستکرا، بەڵام وەکو ڕێزلێنانێك لە پێگە و پایەکەی لەناو خەڵك، پارێزگاری لەسەر گۆڕی “ئیبن تەیمیە” کرا، لە یەکێك لە دەروازەکانی زانکۆکەش تابلۆیەك هەبوو، کە ئاماژەی دەکرد بۆ بوونی گۆڕی “ئیبن تەیمیە”، بەڵام چەند ساڵێك دەبێت ئەو تابلۆیە لادراوە.
جێگەی بیرهێنانەوەیە، کە ئەوە جاری یەکەم نییە دەستەڵاتدارانی شۆڤینی بەعس لە سوریا هەوڵی لابردنی گۆڕی “ئیبن تەیمیە” دەدەن، پێشتریش “حافز ئەسەد” فەرمانی دەرکرد بۆ لابردنی گۆڕەکەی، بەڵام هەواڵەکە دەگاتە پادشای ئەو کاتی سعودیە، ئەویش باڵیۆزی وڵاتەکەی و ستافەکەی لە دیمەشق ڕادەسپێرێت بۆ سەردانیکردنی گۆڕی “ئیبن تەیمیە، بۆیە دەستەڵادارانی سوریا تووشی ناڕەحەتی و زەحمەتی دەکاتەوە و وازدێنن لە ئەنجامدانی ئەو کارە.
شایەنی باسە، بەهۆی شڵەژانە ئەمنییەکانەوە، تاقم و گروپە شیعەییەکان بە پاڵنەری تۆڵەکردنەوەی مەزهەبی، بە هاوکاری و چاوپۆشی دەستەڵاتدارانی ڕژێمی شۆڤینی بەعس، دەستیانداوەتە سووکایەتیکردن و بێڕێزیکردن بە مەزارگا و گڵکۆی زانایانی بەناوبانگی سوننە مەزهەب، تەنانەت تێکدان و ونکردنی ئەو شوێنە پیرۆزانە.

إرسال تعليق