Ads (728x90)

ڕۆنالدۆ: دووڕوو نیم، تۆپی زێڕینم دەوێ
دوای ئەوەی لە یاری دوێنێ شەوی هەڵبژاردەکەی لە بەرامبەر هەڵبژاردەی فەڕەنسا، کە لە ناوەڕاستی گێمی دووەمدا لە یاریگا هاتە دەرەوە و گومانی ئەوەی لێکرا تووشی پێکان بووبێتەوە لە ئەژنۆیدا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی نوێدا، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، دڵنیایی دەداتە هەوادارانی یانەکەی، کە لە بارێکی باشدایە و مەترسی لەسەر پێکانەکەی نییە.

لەلایەکی دیکەوە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” باسی لە درەوشانەوەی خۆی کرد بەمدواییانە و ئاماژەی بەوەکرد، کە کاتی ئێستای لە هەموو کاتێك باشترە.

ئەو هەروەها وتی: دەستپێکێکی جوانم هەبوو لەو وەرزەدا، من ئێستا لە هەموو کاتێك باشترم، بەڵام من لێرەدا ناوەستم و بەردەوام دەبم، چونکە وەرزەکە دووردرێژە و زۆر شت هەیە لە پێناویاندا بجەنگم.

دەربارەی تۆپی زێڕینیش، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” وتی: ئامانجم ئەوەیە لە لووتکەدا بم، سەبارەت بەوەش نیگەران نیم، تۆپی زێڕینیش خەوم لێ نابات، چونکە ڕاهێنەر و کاپتنەکان کاتیان لە بەردەمدایە بۆ دەنگدان، منیش کەسێکی دووڕوو نیم، بۆیە دەمەوێت تۆپی زێڕین ببەمەوە، بەڵام ئەوە من نیم بڕیار دەدەم لەسەر ئەوەی کێ دەیباتەوە.

سەبارەت بە توانای جەستەییە باشەکەی پرسیاری لێکرا، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”ـش وەڵامی دایەوە: نهێنییەکە لە لەخۆبردوون و کارکردنی بەردەوامدایە، من هەمیشە دەمەوێت شتی زیاتر بەدیبێنم، من لە ساتەوەختێکی گەورەی پیشەگەری خۆمم، کلیلەکە بەردەوامبوونە لەسەر تەرکیزکردن، هیوادارم باشتر بم و حەزم لە ڕکابەرییەکانە.


إرسال تعليق