ڕاپۆرتێکی نوێ، کە بەمدواییانە لە دەستەی ئەوروپی بۆ سەلامەتی خۆراك “EFSA” دەرچووە، هۆشداریداوە لە هەڵگرتنی پەتاتە لەناو سەلاجە، چونکە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی بەدواوەیە.
بە پێی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە، هەڵگرتنی پەتاتە لەناو سەلاجە، ئاستی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە بەرز دەکاتەوە، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی ئاستەکانی شەکری ناو پەتاتە زیاد بکات، ئەوەش وا دەکات لە کاتی سوورکردنەوەی پەتاتەدا، بەرهەمهێنانی مادەی “acrylamide”ـی شێرپەنجەیی زیاتر بێت.
ڕاپۆرتەکە ڕاسپاردەیەکی پێشەکەشکردووە، کە لەبری ئەوەی پەتاتە لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێت، لە شوێنی سارد و تاریك دابنرێت، بۆ ئەوەی خۆمان لەو مەترسیانە بپارێزین.
هەروەکو ڕاپۆرتەکە تیشکی خستووەتە سەر هەندێك ڕاسپاردەی جوان بۆ دانانی سنوورێك بۆ ئەو مادەی “acrylamide”ـی شێرپەنجەیی لە کاتی سوورکردنەوە و کوڵاندنی پەتاتەدا، بەوەی زیادەڕەوی نەکرێت لە سوورکردنەوەی پەتاتەدا، تەنانەت لە هەموو جۆرە خواردەمەنییەکانی دیکەش، هەروەها بەرهەمەکانی پەتاتەش بەهەمان شێوە، بەوەی لە کاتی سوورکردنەوەدا بگاتە ڕادەی ڕەنگی ئاڵتوونی و نەگاتە ئاستی وەرگرتنی ڕەنگی تۆخ.

إرسال تعليق