توێژینەوە نێودەوڵەتییە هاوبەشەکان، ڕێگەیان دا بە تێبینیکردنی نزیکەی 700 گۆڕانکاری جینی، کە ڕۆڵیان هەیە لە باڵای مرۆڤ، ئەوەش لە چوارچێوەی دۆزینەوەیەکی گرنگدا، کە لەوانەیە یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردنی هەندێك لە نەخۆشییە پەیوەندیدارەکان بە گەشەکردن.
نزیکەی 450 پسپۆڕی ئەمریکی و ئەوروپی و ئوستوراڵی، کە لە ژێر چەتری یەکێتی “گاینت” کۆبوونەوە، دۆزینەوەیەکی گرنگیان ئاشکرا کرد، پاش ئەوەی توانیان بگەنە ئەنجامی ئەوەی، کە نهێنی درێژی و کورتی باڵای مرۆڤ لە چیدایە.
کۆبوونەوەی ئەو پسپۆڕانە بۆ لێکۆڵینەوە بوو لە میراتەمادە “DNA”ـی 250 هەزار کەسی ئەوروپی، وەکو لە ڕاپۆرتی بڵاوکراوە لە گۆڤاری “نیتشەر گینیتکس”ـی بەڕیتانیدا هاتووە.
لەو ڕووەوە زانایان تێبینی 697 گۆڕانکاری جینی پەیوەست بە باڵای مرۆڤیان کرد لە زیاتر لە 400 شوێن لە گینۆمی مرۆیی، واتا سێ ئەوەندە زیاتر لە گۆڕانکارییە زانراوەکان لە پێشوودا.
توێژینەوەکانی پێشووش ئەوەیان ڕوونکردبووەوە، کە باڵای مرۆڤ بە ڕێژەی 80% دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارە بۆماوەییەکان و، ڕێژەی 20% دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارە بۆ فاکتەرە پەیوەندیدارەکان بە خۆراك و ژینگە.
ئەو توێژینەوانە دڵنیاییش دەدەنە دایکان و باوکان، کە نیگەران نەبن لە بەرامبەر کورتی باڵای منداڵەکانیان، چونکە ئێستا بەهۆی کۆمەڵێك گۆڕانکاری جینییەوە، توانیویانە نهێنی ئەو حاڵەتە لە ڕووی زانستییەوە بدۆزنەوە.

إرسال تعليق