Ads (728x90)

یەکەم سوودی جگەرەکێشان ئاشکرا بوو
توێژەرە چینییەکان توانیان سەرکەوتوو بن لە دۆزینەوەی شێوازێکی داهێنراو لە سوودوەرگرتنی گەورە لە خۆڵەمێشی جگەرە، کە لە شەقامەکاندا هەیە و، گۆڕینی بۆ مادەیەکی کاریگەر بۆ پاککردنەوەی ئاو لە مادەی “زەڕنیخ”ـی ژەهراوی، ئەویش بە تێکەڵکردنی لەگەڵ ئۆکسیدی ئەلەمنیۆم.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێك کە لە پێگەی “دەیلی مەیل”ـی بەڕیتانیدا هاتووە، دەرکەوتووە ئەو تێکەڵەیەی لە خۆڵەمێشی جگەرە و ئۆکسیدی ئەلەمنیۆم پێکهاتووە، بە شێوەیەکی گەورە و کاریگەر کار دەکات لەسەر نەهێشتنی مادەی “زەڕنیخ”ـی ژەهراوی بە ڕێژەی 96%.

هەر ئەوەندە بە تەنها نا، بەڵکو توێژەران لە کۆریای باشوور گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، کە دەتواندرێت خۆڵەمێشی جگەرە بگۆڕدرێت بۆ چەند جۆر مادەیەك، کە بەکاربهێنرێت لە هەڵگرتنی وزەدا.

زانایانی چینیش هیوایان هەیە کە زۆرترین سوود لە پاشماوەکانی جگەرە وەربگرن، ئەوەش وەکو چارەسەرییەك کە خەرجییەکەی کەمە و لە چارەسەرکردنی چەندین کێشەی تەندروستی ترسناك بەکاردەهێنرێت.

إرسال تعليق