کەمێك لەمەوبەر یاری سوپەر کلاسیکۆی جیهان لە نێوان هەردوو هەڵبژادەی بەڕازیل و ئەرجەنتین کۆتاییهات، هەڵبژاردەی بەڕازیل یارییەکەی بە ئەنجامی 2-0 بردەوە.
یارییەکە لەسەر یاریگای “هێلانەی باڵندە” لە پەکینی پایتەختی چین بەڕێوەچوو، هەرچەند یارییەکە لە چوارچێوەی یارییە دۆستانەکان بوو، بەڵام هەمیشە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دوو هەڵبژادەیە شێوەیەك لە ڕکابەری مێژوویی لەخۆدەگرێت و بەوپەڕی تواناوە بەرامبەر یەکتر دەوەستن و بەدوای شکستپێهێنانی یەکترەوەن.
لە سەرەتای گێمی یەکەمدا یاریزانانی تانگۆ بە ئاستێکی بەرز دەرکەوتن و کۆنتڕۆڵی تۆپ و یاریگایان کردبوو و فشاریان خستبووە سەر ناوچەکانی سامبا، بەڵام نەیانتوانی سوود لە پێشڕەوییەکانیان وەربگرن، لە کاتێکدا یاریزانانی بەڕازیل بە پلانی بەرگری و پشتبەستن بە هێڕشی هەڵگەڕاوە یاریان کرد، ئەوە بوو لە هەڵەیەکی کوشندەی هێڵی بەرگری ئەرجەنتین، بەڕازیل یەکەم گۆڵی خۆی لە خولەکی 28ـدا، لە ڕێگەی یاریزان “دییگۆ تاردیلی”ـیەوە تۆمارکرد، دوای چەند خولەکێكیش لەو گۆڵە، “نێیمار داسیلڤا” دەرفەتێکی گۆڵکردنی زۆر ئاسانی لەدەستدا، ئەرجەنتینییەکانیش هەوڵی زۆریاندا ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، بە تایبەت کە لە خولەکی 41ـدا “لیۆنێل میسی” لێدانێکی پەناڵتی فەوتاند، گێمی یەکەمیش بە پێشکەوتنی سەماکەرانی سامبا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر کۆتاییهات.
لە سەرەتای گێمی دووەمدا بە پێچەوانەی گێمی یەکەم، بەڕازیلییەکان بە ورەیەکی بەرزتر و بە متمانەی بەهێزترەوە هاتنەوە ناو یاریگا، هەر بۆیەش بە هێڕشبردن و کۆنترۆڵکردنی یاریگا دەستیان پێکرد، لە کاتێکدا ئەرجەنتینیەکان بە کاریگەری گۆڵی یەکەمەوە بەدیار کەوتن، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتیش هەردوو هەڵبژاردە هێڕشیان دەکردە سەر گۆڵی یەکتر، ئەوە بوو لە خولەکی 64ـدا جارێکی دیکە “دییگۆ تاردیلی” سەردانی گۆڵی تانگۆی کرد و دووەم گۆڵی خۆی و هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد و ئەرکی “لیۆنێل میسی” و هاوڕێکانی زەحمەتتر کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی 2-0 بە بردنەوەی بەڕازیل و شکستی ئەرجەنتین کۆتاییهات.

إرسال تعليق