Ads (728x90)

“ڕۆنالدۆ” لە میدیاکانیش پێش “میسی” کەوتووە
گۆڤاری “فۆربێس”ـی جیهانی، لیستێکی بەناوی ئەو وەرزشوانە جیهانیانە بڵاوکردەوە، کە لەوەتەی دەستپێکی ساڵی 2014ـەوە، زۆرترین جار ناویان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا هاتووە.

بە گوێرەی ئەو لیستەی گۆڤارەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرەی پورتوگالی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”، پێشەنگی لیستەکەی گرتووە، بەوەی لە 741.969 بۆنەدا ناوی هاتووە، لە کاتێکدا ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی “لیۆنێل میسی”، لە پلەی دووەمی لیستەکەدا هاتووە، بەوەی لە 599.115 بۆنەدا ناوی هاتووە.

لە پلەی سێیەمیشدا ئەستێرەی تۆپی باسکەی ئەمریکی “لیبرۆن جیمیس” دێت، کە لە 462.825 بۆنەدا ناوی هاتووە، پلەی چوارەم و پێنجەمیش بەشی یاریزانی سویسری تێنسی سەر زەوی “ڕۆجیە فێدرەر” 462.825 و یاریزانی ئیسپانی تێنسی سەر زەوی “ڕافائیل نادال” 375.482 بووە.

شایەنی باسە، گۆڤارەکە ڕایگەیاندووە، کە زانیارییەکان لە ڕێگەی سیستەمی چاودێریکردنی جیهانی “Cision” کۆکراونەتەوە، کە ڕۆژانە شیکاری بۆ زیاتر لە 85،000 پێگەی هەواڵنامەیی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت دەکات لە سەرتاسەری جیهان.

وێنەی لیستەکەی گۆڤاری “فۆربێس”ـی جیهانی:

إرسال تعليق