Ads (728x90)

دینداری لەسەر موسڵمانە ناکامەکانی چین قەدەغە دەکرێت
دەزگا ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی چین باسی ئەوەیان کردووە، کە خوێندنگاکان لە هەرێمی “شینگیانگ”، کە موسڵمانان تێیدا نیشتەجێن و چەند مانگێکە شڵەژانە خوێناوییەکان بەخۆیەوە دەبینێت، کار دەکەن لەسەر هاننەدانی خوێندکاران بۆ ئەنجامدانی نیشانە و پەرستشە ئایینیەکان لە ماڵەوە و توندکردنی بنچینەکانی تایبەت بە پۆشینی جلوبەرگی قوتابخانە.

لەو ڕووەوە، ڕۆژنامەی “گلۆبال تایمز”، کە بە زمانی ئینگلیزی دەردەچێت و نزیکە لە حیزبی شیوعی چینی، لە ڕاپۆرتێکدا نووسیوویەتی، سەرۆکی دامەزراوەکان، کە زیاتر لە 2000 باخچەی ساوایان و قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لەخۆدەگرێت لە ناوچەی “قاشقار” لە خۆرئاوای چین، لەسەر داوای دەستەڵاتداران کۆبوونەتەوە و پەیماننامەیەکیان پێ ئیمزا کراوە لەسەر “بەرگری کردن لە قوتابخانە لە بەرامبەر دزەکردنی ئایین”.

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە ـ بەبێ ئاماژەکردنی ئاشکرا بۆ ئایینی ئیسلام، کە لە بەرپرسێك لە نووسینگەی پەروەردە  لە ناوچەی “قاشقار” دووەم شاری هەرێمی “شینگیانگ”ـی گواستۆتەوە ـ کە ئەندامانی حیزبی شیوعی چینی و مامۆستایان و قوتابیە ناکامەکانی خوار تەمەنی 18 ساڵی، پێویستە لەسەریان مومارسەی دینداری نەکەن، لە خوێندنگاکان بێت یان لە ماڵەکانیان بێت!.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بەرپرسەکە، کە ڕۆژنامەکە وتەکانی گواستووەتەوە، نووسینگەی پەروەردە  لە ناوچەی “قاشقار” بە نیازە لە دژی توندڕەوی بجەنگێت، ئەویش بە ڕێگەی دانانی سیستەمێکی تایبەت، کە پەیوەندیدارە بە پۆشینی جلوبەرگی قوتابخانە، هەمان ئەو بەرپرسە نیگەرانی خۆی دەربڕیووە لە بەرامبەر ئەو خوێندکارانەی هیچ ئاماژەیەکی ئایینی لە قوتابخانە پیشان نادەن، بەڵام لە ماڵەوە و لە ژێر چاودێری کەسوکاریان وانەی ئایینی دەخوێنن.

شایەنی باسە، هەرێمی “شینگیانگ” لە چین، زیاتر لە 10 ملیۆن موسڵمانان لەخۆدەگرێت، کە بە گەورەترین ڕەوەندی ئیگۆریەکان دادەنرێت کە بە زمانی تورکی دەدوێن، هەروەها نابێت ناکامەکان بچنە ناو مزگەوتەکان لەو ناوچەیەدا.

إرسال تعليق