پەروەردگاری کردگار..
لە دڵەوە،
بە هیوایەکی مەزنەوە،
دەڕوانمە ئاسمانەکەت،
چاو دەبڕمە لووتکەی عەڕشی دەستەڵاتەکەت،
چەند وشەیەك دەڵێمەوە،
دونیایەك خۆزگەی جوانی تێدا دەهۆنمەوە..
خوای مەزن،
دڵم هێندە تەنگ مەکە،
کە بەس لە بیری کەسەکاندا بێ،
با دڵم گەورە بێ،
بە قەد گەورەیی جیهان،
تا بەس جوانییەکانی تۆی تێدا بێ..
پەروەردگاری گەورە..
چاوەکانم هێندە بچووك مەکە،
کە بەس دونیا ببینێ،
با ئاسۆی بینینەکانم فراوان بێ،
بە قەد فراوانی گەردوون،
تا دەستڕەنگینییەکەت لە هەموو شتێکدا ببینێ..
خوایە گیان،
بینینم فراوانتر و،
بیرم بەرزتر و،
ڕوانینم جوانتر کە،
تا بتوانم ئیلهام لەو بەخششانەت وەربگرم،
بۆ ئەوەی لەسەر تامەزرۆییم بۆ دیدەنیت،
ئۆقرە بگرم و،
لە سایەی ئەو چاوەڕوانییە خۆشەدا،
پشووێکی خۆشتر وەربگرم..
لە دڵەوە،
بە هیوایەکی مەزنەوە،
دەڕوانمە ئاسمانەکەت،
چاو دەبڕمە لووتکەی عەڕشی دەستەڵاتەکەت،
چەند وشەیەك دەڵێمەوە،
دونیایەك خۆزگەی جوانی تێدا دەهۆنمەوە..
خوای مەزن،
دڵم هێندە تەنگ مەکە،
کە بەس لە بیری کەسەکاندا بێ،
با دڵم گەورە بێ،
بە قەد گەورەیی جیهان،
تا بەس جوانییەکانی تۆی تێدا بێ..
پەروەردگاری گەورە..
چاوەکانم هێندە بچووك مەکە،
کە بەس دونیا ببینێ،
با ئاسۆی بینینەکانم فراوان بێ،
بە قەد فراوانی گەردوون،
تا دەستڕەنگینییەکەت لە هەموو شتێکدا ببینێ..
خوایە گیان،
بینینم فراوانتر و،
بیرم بەرزتر و،
ڕوانینم جوانتر کە،
تا بتوانم ئیلهام لەو بەخششانەت وەربگرم،
بۆ ئەوەی لەسەر تامەزرۆییم بۆ دیدەنیت،
ئۆقرە بگرم و،
لە سایەی ئەو چاوەڕوانییە خۆشەدا،
پشووێکی خۆشتر وەربگرم..
MAZHER .. 21 / 10 / 2014
إرسال تعليق