Ads (728x90)

“فلیپ لام” نهێنییەك لەسەر یارییەکەی بەڕازیل دەدرکێنێت
کاپتنی هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا “فلیپ لام”، لە لێدوانێکیدا لە سەرەتای ئەو هەفتەیە بۆ ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ـی بەڕیتانی ڕاگەیاندووە، ئەگەر ئامۆژگاری من نەبوایە بۆ هاوڕێکانم، ئەوەی لە گێمی یەکەمدا ڕوویدا، لە گێمی دووەمیش دووبارە دەبوویەوە.

“فلیپ لام” بە ڕۆژنامە ئینگلیزییەکەی وتووە، لە نێوان هەردوو گێمی یاری هەڵبژاردەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل لە قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی جیهانی بەڕازیل 2014، ئامۆژگاری هاوڕێکانی کردووە، کە پێشکەوتنیان بە 5 گۆڵ لە گێمی یەکەم نەقۆزنەوە بۆ ڕیسواکردنی یاریزانانی هەڵبژاردەی میوانداریکەر، ئەوەش وەکو ڕێزگرتنێك لە جەماوەری سامبا.

لەو یارییەدا هەڵبژاردەی مانشافت لەسەر یاریگای “بیلۆ هۆریزۆنتی” بە حەوت گۆڵ هەڵبژاردەی بەڕازیلی گسكدا، بەڵام تا ئێستاش دەنگوباسەکانی ئەو ئەنجامە قوڕسە لە سەرتاسەری جیهان هەیە، هیچ یەکێکیش تا ژیان مابێت لە بیری ناکات، بە تایبەت کە ئەو یارییە بووە هۆکاری بەدەستهێنانی نازناوی چوارەمی جامی جیهانی لەلایەن هەڵبژاردەی مانشافت و نزیکبوونەوە لە یەکسانکردنەوەی ژمارە پێوانەییەکەی هەڵبژاردەی سیلیساوی بەڕازیل کە 5 نازناوە.
 
 بۆ یەکەمجارە “فلیپ لام” گفتوگۆی خۆی و هاوڕێکانی لە نێوان هەردوو گێمی یارییەکە بۆ میدیاکان دەدرکێنێت، کە پێیوتوون، گرنگە بەردەوام بن لەسەر یاریکردن بە شێوەیەکی ئیجابی و پیشاندانی ڕێز بۆ ڕکابەرەکەمان و جەماوەرەکەیان، هەرواش بوو، چونکە هەموو یاریزانانمان لە گێمی دووەمدا بە بەزەییانە بەرامبەر بەڕازیل یاریان کرد.

“فلیپ لام” کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: نەماندەویست شانۆگەرییەك پێشکەش بکەین، چونکە هەر لە خولەکی یەکەمەوە دەمانویست بردنەوە بەدەستبێنین، دەشمانتوانی گۆڵی زۆر تۆمار بکەین، بەڵام ڕێزمان لە ڕکابەرەکەمان و جەماوەری ئامادەبوو گرت.

“فلیپ لام” نهێنییەك لەسەر یارییەکەی بەڕازیل دەدرکێنێت

إرسال تعليق