هەڵبژاردەی سیلیساوی بەڕازیلی توانی شکست بە هەڵبژاردەی تانگۆی ئەرجەنتینی بێتنێت، ئەوەش لەو یارییە دۆستانەیەی شەممەی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییە دۆستانەکان لە وڵاتی چین بەیەکگەیشتن و بەڕازیلییەکان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر براوە بوون.
ئەو شکستەی هەڵبژاردەی “میسی” و هاوڕێکانی، بووە جێگەی گاڵەتەپێکردن، بە تایبەت لەلایەن ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی سیلیساوی بەڕازیل “ڕۆناڵدۆ”، کە لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گاڵتەیان پێدەکات.
“ڕۆناڵدۆ”، کە بەهۆی ناوازەیی لە نمایشکردنی هونەرە جوانەکانی تۆپی پێ و گۆڵ تۆمارکردن نازناوی “دیاردە”ـی پێدراوە، بەو بردنەوەیەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی زۆر خۆشحاڵ بووە و گۆرانییە بەناوبانگەکە “پێم بڵێ چۆن هەست دەکات”ـی لە تویتێکدا نووسیووە، ئەو گۆرانییەی جەماوەری ئەرجەنتین لە مۆندیالی ڕابردوو بۆ گاڵتەکردن بە بەڕازیلییەکان دەیانوتەوە، ڕۆنالدۆش ئەوەی بە فرسەت زانی و تۆڵەی لە “میسی” و هاوڕێکانی کردەوە.
جێگەی وتنە، ڕکابەرییەکی ئەزەلی لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی سیلیساوی بەڕازیل و هەڵبژاردەی تانگۆی ئەرجەنتین هەیە، تەنانەت ئەو ڕکابەری و ململانێییەی نێوانیان لە یارییە دۆستانەکانیشدا ڕەنگدەداتەوە و درێژەی دەبێت.

إرسال تعليق