دەگێڕنەوە، لە یەکێك لە ویلایەتەکانی ئەمریکادا، پیاوێکی پیر پەلکێشکرایە بەردەم دادگا، بە تۆمەتی ئەوەی هەڵساوە بە دزینی کولێرەیەك!.
پیاوە پیرەکە لە بەردەم دادوەردا دانینا بە کارەکەی و هەوڵی نەدا نکۆڵی لێبکات!، بەڵام پاساوی ئەو کارەی بەوە هێنایەوە، کاتێك وتی: “زۆر زۆرم برسی بوو، نزیك بوو لە برسان بمرم”.
قازی پێیوت: “خۆت دەزانی تۆ دزی، من بڕیار دەدەم بە دانی 10 دۆلار سزات بدەم، دەشزانم تۆ ئەو بڕە پارەیەت نیە، چونکە لەبەر نەبوونی دزیت کردووە، بۆیە خۆم ئەو بڕە پارە لە جیاتی تۆ دەدەم”.
لەو ساتەوەختەدا، ئامادەبوون هەموویان بێدەنگ بوون!، تەماشایان کرد قازی 10 دۆلاری لە باخەڵی دەرهێنا و داوایکرد بخرێتە گەنجینە لەبری ئەو حوکمەی سەر ئەو پیاوە پیرە!.
ئینجا قازی هەستایە سەر پێ و تەماشایەکی ئامادەبووانی کرد و وتی: “هەمووتان مەحکومن بە دانی 10 دۆلار!، چونکە ئێوە لە شارێکدا دەژین، کە پیاوی هەژار ناچار دەبێت کولێرەیەك بدزێت”.
هەر لەو دانیشتنەی دادگادا، بڕی 480 دۆلار کۆکرایەوە و، لەلایەن قازی دادگاوە بەخشرایە پیاوە پیرەکە.
تێبینی/ دەوترێت ئەو چیرۆکە ڕووداوێکی ڕاستەقینەیە، هەر ئەو ڕووداوەش بووەتە هۆی ئەوەی وڵاتە پێشکەوتووەکان خەرجی و دابینکردنی بژێوی ژیانی نەخۆش و هەژاران بگرنە ئەستۆ، لێرەشدا تێدەگەین، کە یەك پیاو دەتوانێت بیرکردنەوەی تەواوی وڵاتێك بگۆڕێت.

إرسال تعليق