چەند ڕۆژێکی دیکە، ساڵی کۆچی 1435 تەواو دەبێت و، پەردە بەسەر ساتە گرانبەهاکانی ساڵێکی تەمەنمان دادەدرێتەوە و، چرای سەر شانۆی دوێنێیەکی دیکەشمان دەکوژێتەوە، کە زمانی حاڵ دەماندوێنێ و پێماندەڵێ، بەشێکی گرنگی دیکە لە تەمەنمان تێپەڕی، کەچی هەر هەستیشمان بە خێرایی ڕۆیشتنی ڕۆژەکانی نەکرد!، وێڕای ئەوەش، لە بەردەم پەروەردگاری کردگاردا دەبنە گەواهیدەر لەسەر کردەوەکانمان.
بۆیە باشترە بۆ ئێمەومانان، کە ناسنامەی موسڵمانێتیمان هەڵگرتووە، لە بەردەم هەر قۆناغێکی تەمەندا بوەستین و، تەماشایەکی وێستگە چاکەکان بکەین و، شوێنپێی خۆمانیان تێدا چەسپاوتر بکەین، لەو وێستگانەشی کەموکوڕی تێدا بەدیبکەین، لە ڕووبەڕووبوونەوەیان ڕا نەکەین، بەڵکو بەوپەڕی شێلگیرییەوە لێپرسینەوە لەگەڵ خۆمان بکەین و، چارەسەری ڕیشەییان بۆ بدۆزینەوە و بۆ ڕۆژانی داهاتووی تەمەن ڕاستیان بکەینەوە.
هەر بەو بۆنەیەوە، نیگەرانییەکی قووڵ داماندەگرێت، کاتێك دەبینین بەعزێك لە موسڵمانان شانازی بە ئایینەکەیانەوە ناکەن، سەربەرزیش نین بە مێژوو و ڕۆژژمێری کۆچی!، ئەوەش بەهۆی لاساییکردنەوەی دابونەریتەکانی خۆرئاواوەیە، کە یادی ڕووداوەکان ناکەنەوە یان لەگەڵ هەڵەکان ناوەستن، تەنیا لە کۆتایی ساڵی زایینی نەبێت!، بۆیە جێگەی خۆیەتی بپرسین، ئایا موسڵمانان لەگەڵ کاروانی خۆرئاواییەکان بەدەم ڕێگاوەن و شانازی بە پێشکەوتنی زانستیان دەکەن؟!، لە کاتێکدا دواکەوتوویی ڕۆحی ئەو وڵاتانەیان لە بیر خۆیان بردۆتەوە!.
بۆچی موسڵمانانمان ئەوەیان بیر چووە، کە ئەو وڵاتانە نادادپەروەرن لەگەڵ موسڵمانان لە تەواوی جیهانی ئیسلامییدا؟!، بەردەوامیش ستەمکارانە ئامادەکاری دەکەن بۆ لاوازکردنمان؟!، زۆریش سەیرە، لە هەندێك موسڵمانی کورد گوێبیستی شتی زۆر نامۆ دەبین، کاتێك ئەوان بە سەربەرز و ئێمەش بە سەرشۆڕ وێنا دەکەن!، لە کاتێکدا پێچەوانەکەی تەواو و دروستە.
با تۆزێك هۆشیارانە ڕابمێنین و خۆمان بدوێنین، ئایا لەگەڵ کۆتاییهاتنی ساڵی کۆچی، بە هیوای بەخۆداچوونەوەین؟، ئایا ئەو وێستەگەیە وامان لێدەکات سەربەرز بین بە شارستانیەتی ڕەسنی ئایینەکەمان، کە هەر چەند ئەوڕۆکە لاوازیش بێت بەڵام نامرێت؟، کە بە دڵنیاییەوە ئەو شارستانییەتە بەهێزتر لە جاران لەسەر شانۆی ڕۆژگار خۆی دەردەخاتەوە.
لە کۆتاییدا، ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری ئازیز (دخ) بە گونجاوترین ئامۆژگاری دەزانم، کە پێشکەشی موسڵمانانی خۆشەویستی بکەم لەو بۆنە گرنگەدا، بە تایبەتیش کە لە پێشوازی ڕۆژانێکی نوێی تەمەنداین لە ساڵی 1436ـی کۆچی، کە دەفەرمووێت: “حَاسِبُوا أنفُسَكُمْ قبل أن تُحَاسَبُوا، وزِنُوا أَعْمَالكُم قبلَ أَن تُوزَنُوا”، واتا: لێپرسینەوە لەگەڵ خۆتان بکەن، بەر لەوەی لێپرسینەوەتان لەگەڵ بکرێت، کردەوەکانیشتان پێوانە بکەن، پێش ئەوەی پێوانە بکرێن.
ئومێدی ساڵێکی پڕ خێر و خۆشی و بەرەکەت و چاکە بۆ هەموو لایەك دەکەین، خوای گەورەش بە لوتفی نەبڕاوانەوە، دەرگاکانی خۆشبەختی و ئۆخژنی هەردوو دونیامان بە ڕوودا واڵا بکات ئینشاڵا.

نووسین/ سەرنووسەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس
إرسال تعليق