ڕۆیشتن و وازهێنانی “پیپ گواردیۆلا” لە ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، پێش سێ ساڵ بەر لە ئێستا (2011)، دەرگای بە ڕووی ورووژاندنی زۆر پرسیار و لێکدانەوەی جیا جیا کردەوە، ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی وەرزشیش بۆچوونی جۆراوجۆریان لەسەر ئەو بابەتە دەردەبڕی.
بە تایبەت کە ناوبراو لە ماوەیەکی کەمدا، توانی یانە کەتەلۆنییەکە بخاتە سەر ڕێچکەیەکی مێژوویی و، بە چەندین دەستکەوت و نازناوی گرنگی بێوێنە، ناوبانگی یانەکە لەسەر ئاستی جیهان جوانتر بکات، دوای ڕۆیشتنیشی، یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا دووچاری چەندین تەنگەژە بوویەوە، ئەنجامەکانی وەرزی ڕابردووش باشترین بەڵگەن.
بەڵام لە پەرتووکەکەیدا، کە لەسەر ژیانی تایبەتی خۆی نووسیوویەتی و ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، “پیپ گواردیۆلا” هۆکاری سەرەکی جێهێشتنی بارسای ئاشکرا کرد و، کۆتاییهێنا بەو دەنگۆ جیاوازانەی لەسەر ئەو باسە دەورووژێنران.
“پیپ گواردیۆلا” ڕاهێنەری ئێستای یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی، لە کتێبەکەیدا دەڵێت: باشترین شێوازی تۆپی پێمان پێشکەشکرد (بە ڕەهایی)، بەڵام دوای ئەوە لەسەر ئەژنۆکانم دانیشتم، هیچ بیرۆکەیەکی تەکتیکی زیاتریشم پێنەما پێشکەشی بکەم، بۆیە پێویست بوو لەسەرم بڕۆم، هیچ هۆکارێکی دیکەش نییە لە پشت ڕۆیشتنم لە یانەی بەرشەلۆنە.

إرسال تعليق