لە یاری لووتکەی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای فەڕەنسا 2016، تایبەت بە گروپی D و لە گەڕی دووەم، دوێنێ شەو هەڵبژاردەی پۆڵەندا میوانداری هەڵبژاردەی ئەڵمانیای کرد.
هەردوو هەڵبژاردەکە بە بەهێزییەوە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، بەو پێیەی هەردووکیان پاڵێوراوی گرتنی پێشەنگی گروپەکەیانن و خاوەن ئاستێکی بەرزی هونەرین، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەڵمانیا پاڵەوانی جیهانە و خاوەن پێکهاتەیەکی بەهێزتر و یاریزانی لێهاتووترە، بۆیە یارییەکەش لە ئاست ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا بوو.
گێمی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوونی سەلبی 0-0 کۆتایی پێهات، وێڕای ئەوەی هەردوو هەڵبژاردەکە دەستپێشخەری و هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیان دەدا و بردنەوەیان کردبووە ئامانج.
بەڵام لە سەرەتاکانی گێمی دووەمدا لە خولەکی 51ـدا، هەڵبژاردەی پۆڵەندا گۆڵی یەکەمی خۆی لە ڕێگەی یاریزان “میلیك”ـەوە تۆمارکرد و ئەڵمانەکانیان خستە دۆخێکی دژوارەوە، لە کاتێکدا ئەڵمانەکان بەدوای گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە دەگەڕان، لە کۆتا ساتەکانی یارییەکە و لە خولەکی 88ـدا، یاریزان “سیباستیان میلا” گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەی پۆڵەندا تۆمارکرد.
یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات و پۆڵەندییەکان سێ خاڵی گرنگی یارییەکە و پێشەنگی گروپەکەیان مسۆگەر کرد، ئەڵمانەکانیش بۆ دووەم جار لە دوای شکستە قوڕسەکەی ئەرجەنتین تووشی دۆڕان هاتن و ئەرکیان لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای فەڕەنسا (یۆرۆی 2016) زەحمەت بوو.

إرسال تعليق