ڕەنگەکان جیهانێکی بەرفراونن و پڕن لە ورووژاندن، کاریگەری گەورەشیان لەسەر ناخی مرۆڤەکان هەیە، بۆ نموونە ئەگەر پرسیار لە یەکێك بکەی هۆکاری ئەوە چییە کە پزیشکەکان جلوبەرگی سەوز یان شین دەپۆشن لە ژوورەکانی نەشتەرگەرییدا..؟!، لە وەڵامدا پێت دەڵێت، لەبەر ئەوەی ڕەنگی سەوز ڕەنگی ئاشتی و دڵنیاییە و تاد..، بەڵام لە ڕاستییدا هۆکارەکەی تەواو جیاوازە، بۆیە لەو بابەتەماندا هەڵوەستەیەك دەکەین و ڕوونکردنەوەیەك لەسەر ئەو مەسەلەیە پێشکەش دەکەین.
لە سەردەمانی زوودا، پزیشكەکان بە تایبەت نەشتەرگەر و برینسازەکان ڕەنگی سپیان دەپۆشی، بەڵام لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، پزیشكەکان دەستیانکرد بە پۆشینی جلوبەرگی ڕەنگ سەوز یان شین، هەروەکو ڕەنگی کەلوپەلەکانی ناو ژووری نەشتەرگەریش سەوز یان شینە، چونکە ئەوان وای دەبینن ئەو دوو ڕەنگە حەسانەوەی زیاتر بە چاو دەبەخشن.
ڕەنگی سەوز یان شین حەسانەوە بە چاو دەبەخشێت و یارمەتیدەرە بۆ تازەکردنەوەی چالاکی بینینی پزیشك لە پاش ڕوانینی بۆ ڕەنگی سوور “خوێن” بۆ ماوەیەکی زۆر، ئەوەش بۆ ئەوەی پزیشك تووشی نزمی هەستکردن نەبێت، تەماشاکردنی ڕەنگی سوور “خوێن” بۆ ماوەیەکی زۆر، وا دەکات چاو نەتوانێت ڕەنگی جەستە لە خوێن جیا بکاتەوە، بۆیە کارێکی زۆر بەسوودە پزیشك ماوە ماوە تەماشای ڕەنگی سەوز بکات بۆ ئەوەی یارمەتیدەری بێت لەسەر جیاکردنەوەی ڕەنگی جەستە لە خوێن.
سەیرکردنی قووڵ بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ ڕەنگی سوور، دەبێتە هۆی گومانبردن بە بوونی ڕەنگی سەوز لەسەر ڕووە سپییەکان، ئەو حاڵەتەش بۆیە ڕوودەدات چونکە ڕەنگی سپی درێژبووەوەی ڕەنگە شەبەنگییەکانە، بۆیەش چاو هەڵدەستێت بە ناردنانی ئاماژە بۆ مێشك بە مەبەستی گەڕان بەدوای ڕەنگێك لە بەرامبەر ڕەنگی سەوز، بەوەش شەبەنگە سەوزەکان دەردەکەون، ئینجا کاتێك پزیشکەکان تەماشای ڕەنگی سەوز یان شین دەکەن، ئەو شەبەنگانە ون دەبن، هەر بۆیەشە کە ڕەنگی سەوز یان شین گونجاوترینی ڕەنگەکانن بۆ پۆشینیان لە ژوورەکانی نەشتەرگەریدا.

إرسال تعليق