دوورگەی “بالاوان”ـی فلیپینی، نازناوی باشترین دوورگەی لە جیهان بۆ ساڵی 2014 بەدەستهێنا، ئەوەش بەهۆی ئەو هەڵکەوتە و پێگەیەی بەهۆی ڕووباری “بویرتۆ برنسیسا”ـەوە پەیدایکردووە، کە ئەوەی دوایی، بە یەکێك لە پێگە شوێنەوارییە جیهانییەکان دەژمێردرێت.
دوورگە فلیپینییەکە زیاتر لە 76,000 هەزار دەنگی خوێنەرانی گۆڤاری “کۆند ناست تراڤلەر”ـی بەدەستهێنا لە ساڵی 2014ـدا.
دوورگەکە بە ئاوە سافەکەی و کەناراوە جوانەکانی بەناوبانگە، درێژی ناوسکی ڕووباری “بویرتۆ برنسیسا”ـش دەگاتە 8 کیلۆمەتر، کە بە درێژترین ڕووبار لە کیشوەری ئاسیا و بە دووەم درێژترین ڕووباری ناوسکی لەسەر ئاستی جیهان دەژمێردرێت.
ڕووبارەکە دەکەوێتە ئەشکەوتێكی گەورە لە ژێر زەویدا، گەشتیارانیش دەتوانن بە بەلەم لەناو ئەشکەوتەکەدا هاتوچۆ بکەن و چێژ لە بەرز بوونەوە و نزم بوونەوە ببینن.
دوورگەی “بالاوان”ـی فلیپینی لەلایەن “ناشناڵ گیوگرافیك تراڤلەر” بە باشترین دوورگە لە جیهان دیاریکرا، گەیشتن بەو شوێنەش زەحمەت نییە، چونکە سەفەری گەشتکردن بە ڕێگەی ئاسمان لە فلیپینی پایتەختەوە، تەنها 75 خولەك دەخایەنێت، بەڵام بە ڕێگەی دەریا 24 کاتژمێر دەخایەنێت.

إرسال تعليق