دوای بڵاوبوونەوەی چەندین هەواڵی جیا جیا لەسەر دوورکەوتنەوەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە خولی ئیسپانی “لیگا”، ئەویش لە ئەگەری جیابوونەوەی هەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی خۆی، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی ڕەسمی مانەوەی یانەی بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانی “لیگا” ڕاگەیەنرا.
لەوبارەیەوە، سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا “ئەرتۆرۆ ماس”، هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی زۆرەملێی بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا ڕاگەیاند، کە بڕیار بوو لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوو بەڕێوەبچێت.
ئەو ڕاگەیاندنەی سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا، دووپات لە بەردەوامبوونی یانەی بەرشەلۆنە لە بەشداریکردن لە خولی ئیسپانی “لیگا” دەکاتەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا “ئەرتۆرۆ ماس” ڕایگەیاند، دادگای دەستووری شەرعی، جیابوونەوەی زۆرەملێی هەرێمی کەتەلۆنیای ڕەتکردەوە، بەڵام ئێمە مافی ڕێکخستنی ڕاپرسی ڕەمزیمان هەیە، بۆ ئەوەی گەلی کەتەلۆنیا قسەی خۆی بکات.
ناوبراو ئەوەشی وت، توانا و مافی ڕێکخستنی ئەو ڕاپرسیەمان هەیە، بۆیە تا 9ـی مانگی نۆڤەمبەری داهاتوو، هەرچییەك پێویست بێت بۆ ئەنجامدانی ئەو گشتپرسییە، دابین دەکرێت.

إرسال تعليق