پاش تووشبوونی بە ئیفلیجی تەواو لە ساڵی 1996، کە تەواوی جەستەی لەکار کەوتبوو و، بە تەنها مێشك و چاوەکانی نەبێ، بانگخوازی گەورەی ئیسلام “ئەحمەد دیدات” لە 8 / 8 / 2005 کۆچی دوایی کرد “ڕەحمەتی خوای لەسەربێت”.
لە ماوەی ساڵانی نەخۆشکەوتنەکەشی، بەردەوامبوو لەسەر کاری بانگخوازییەکەی، ڕۆژانەش نزیکەی 500 نامەی بە دەست دەگەیشت و وەڵامی دەدانەوە، لەڕێی جوڵاندنی چاوەکانیشی بە ئاراستەی تابلۆیەك، کە پیتەکانی لەسەر نووسرا بوون و بە شێوەیەکی دیاریکراو ڕیزکرابوون، گفتوگۆی لەگەڵ مێوانانی دەکرد..!، کە کوڕەکەی “یوسف” تەرجەمەی جووڵەکانی چاوی بۆ مێوانان دەکرد.
کاتێك پەیامنێری تۆڕی ئیسلامی سەردانیکرد، بەو شێوەیە باسی “ئەحمەد دیدات” دەگێڕێتەوە: چووینە ژوورەکەی، کوڕەکەی پێشوازی لێکردین ـ کوڕەکەی یوسف بەردەوام لەگەڵی بوو ـ ، کە تەرجەمەی جووڵەی چاوەکانی بۆ مێوانان دەکرد، یوسف ئاماژەی بۆ کردین کە پێدەچێت جووڵەی جەستەی باوکی نەمابێت و نەتوانێت قسە بکات، بەڵام عەقڵ و هۆشی ئامادەن!.
سەبارەت بە زمانە تایبەتەکەشی، پەیامنێرەکە دەڵێت: “ئەحمەد دیدات” داوای لێکردین دابنیشین و ئینجیل بکەینەوە، بە دیاریکراویش ئەو لاپەڕەیەی خۆی دەستنیشانی کرد و یوسفی کوڕی پەیامەکەی ئەوی بۆ گواستینەوە: “ئەو چەند دێڕە باس لە زینای کەسە مەحڕەمەکان دەکات ـ زنا المحارم ـ ، لە ئینجیلیشدا باسی دەیان حاڵەتی پەیوەندیدار بەوەوە کراوە”، یوسف ئەوەشی بۆ دووپات کردینەوە، کە زۆرێك لەو کەسانەی بانگەشە بۆ مەسیحیەت دەکەن و ئەوانەش کە بوونەتە نەسڕانی، سەردانی شێخ دەکەن، لە ناویشیاندا جارێکیان ئافرەتێك بوو، کە هاتە لای شێخ و پێیوت: ئەوەی نەخۆشییەی تووشی هاتووی، بەهۆی ئەوەوەیە کە ناڕەوایانە هێڕش دەکەیە سەر ئینجیل، بۆیەش داوای لێکرد باوەڕ بە ئینجیل بهێنێت تا چاك ببێتەوە، بەڵام شێخ داوای لێکرد دابنیشێت (ئەویش لە حاڵەتی نەخۆشییەکەی بوو) و دەستیکرد بە گفتوگۆ و موناقەشە لەگەڵی لەسەر ئەو هەڵە و کەموکوڕیانەی لە ئینجیلدا هەیە، کە سەرەنجام ئەو گفتوگۆیە بووە هۆی ئەوەی، ئەو ئافرەتە پاشگەز ببێتەوە و دانبنێت بەوەی، کە ئینجیل کتێبی خوای گەورە نییە!.

إرسال تعليق