وانەبێژەکە چووە ژوورەوە تا وانەیەك پێشکەشی کۆمەڵە گەنجێك بکات، بۆیە دراوێکی کاغەزی لە جۆری 100 دۆلاری لە باخەڵی هێنایە دەرەوە و وتی: کێ دەیەوێت بەبێ مەرج وەریبگرێت؟!.
هەموو ئامادەبووان دەستیان بەرز کردەوە...
وانەبێژەکە پارەکەی بە توندی لوولدا و، شێوە و ڕوواڵەتی دراوەکە تێکچوو، ئەوجارەیان پرسیاری کرد: کێ دەیەوێت بەبێ مەرج وەریبگرێت؟!.
جارێکی دیکە هەموویان دەستیان بەرز کردەوە...
وانەبێژەکە پێکەنی و 100 دۆلارەکەی فڕێدایە سەر زەوی و خستیە ژێر پێیەکانی تا تەواو پیس و ناشیرین بوو!، ئەوجارەشیان پرسیاری کرد: کێ دەیەوێت بەبێ مەرج وەریبگرێت؟!.
هەموویان دوودڵ بوون لە بەرز کردنەوەی دەستیان، تەنیا یەکێکیان نەبێت، ئەو پێش ئەوانی دیکە دەستپێشخەریکرد!، وانەبێژەکە پێیوت: بۆچی دەتەوێت وەریبگریت، لە پاش ئەوەی پیس و چڵکن بووە؟!.
کەسەکەی دەستی بەرز کردبووەوە وتی: پاکی دەکەمەوە و دەبێتەوە 100 دۆلارەکەی پێشوو و دەتواندرێت بەکاربهێنرێت.
وانەبێژەکە پێکەنی و ئاوڕی دایەوە بۆ گەنجەکان و وتی: ئەوە وانەی ئەمڕۆیە، هەرچەند بتەوێت شێوەی ئەو کاغەزە بگۆڕیت، بەڵام بەهاکەی ناگۆڕێت و پارێزراوە، دەبێ ئێوەش ئەوها بن، هەرچەند کەسانێك هەبن بیانەوێ ناشیرینتان بکەن و تەگەرە بخەنە بەردەمتان و پشتگوێتان بخەن، ئەوە بزانن کە بەهاکانتان لای خۆتانە و کەس ناتوانێت دەستی بۆ ببات.
وانەبێژەکە خولەکێك بێدەنگ بوو، پاشان قسەکانی تەواو کرد: “مادام ئێوە سوورن لەسەر پاراستنی بەهاکانتان، هەمووان ناچارن دانیان پێدا بنێن، بەڵام هەر کاتێك متمانەتان بە خۆتان لەدەستدا، بێبەها دەبن”.

إرسال تعليق