لە کتێبی (صحیح المسلم)ـدا هاتووە، ئیبن عەباس دەگێڕێتەوە: لەو کاتەدا کە فریشتەی وەحی “جوبڕائیل” لەلای پێغەمبەر (دخ) دانیشتبوو، دەنگێك لەسەر سەری پێغەمبەرەوە (دخ) هات، حەزرەت (دخ) سەری خۆی بەرز کردەوە و فەرمووی: ئەوە دەرگایەك بوو لە ئاسمان کرایەوە، کە قەت نەکراوەتەوە تەنها ئەمڕۆ نەبێت.
فریشتەیەك لەو دەرگایە هاتە خوارەوە و هاتە لای پێغەمبەر (دخ)، حەزرەت (دخ) فەرمووی: ئەوە فریشتەیەکە دابەزیووەتە سەر زەوی، کە قەت نەهاتووەتە خوارەوە بۆ سەر زەوی تەنها ئەمڕۆ نەبێت.
فریشتەکە سڵاوی کرد و وتی: موژدەت لێبێت ئەی موحەممەد (دخ)، کە دوو ڕووناکیت پێبەخشراوە لەلایەن خوای گەورەوە، کە هیچ پێغەمبەرێك لە پێش تۆ پێیان نەبەخشراوە، یەکێکیان سوڕەتی فاتیحەیە، دووەمیشیان کۆتا ئایەتەکانی سوڕەتی بەقەڕەیە، کە هەر پیتێکیان لێ بخوێنیتەوە، خوای گەورە پاداشتەکەیانت پێدەبەخشێت و دوعاکانیان (کە لەناو ئایەتەکاندان) بۆت قەبول دەکات.
ئەوەی لەسەرەوە باسمانکرد، گەورەیی و فەزڵ و چاکە و پاداشتی سوڕەتی فاتیحەمان بۆ دەردەخات، بۆیە کاتێك دەیخوێنینەوە، بە تایبەت لە نوێژەکانماندا، لەسەرەخۆ بین و پەلە نەکەین، بەڵکو بەوپەڕی تێڕامان و بیرکردنەوە لە واتا و دەلالەتی ئایەتەکانیان وردبینەوە.

إرسال تعليق