ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی “پۆل پۆگبا”، پێیوایە کە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” لە ئێستادا باشترین یاریزانی تۆپی پێیە لەسەر ئاستی جیهان.
پێگەی ئەلیکتڕۆنی “بێرنابیۆ دیگیتاڵ” وتەکانی “پۆل پۆگبا”ـی گواستۆتەوە، کە لەبارەی ئەستێرە پورتوگالییەکەوە دواوە و دەڵێت، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” باشترین یاریزانی جیهانە، ئەوەش بەهۆی ئەو پەستانە بەردەوامەی دەخرێەتە سەر شانی لە هەر یارییەکدا، هەمیشەش ئەو هاندەرانی تیپەکەی دڵخۆش دەکات.
“پۆل پۆگبا” ئەوەشی وتووە، کە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” و “لیۆنێل میسی” دیارترین دوو یاریزانی تۆپی پێن لەسەر گۆڕەپانی جیهانی، بەڵام ئەو ئاستە سەرسوڕهێنەرەی ئەستێرە پورتوگالییەکەی یانەی ڕیال مەدرید لە ماوەکانی ڕابردوودا پێشکەشی کردووە، دەستباڵایی ئەو بەسەر هاوتا ئەرجەنتینییەکەی دووپات دەکاتەوە.
شایەنی باسە، “پۆل پۆگبا” بە یەکێك لە باشترین یاریزانە تازە هەڵکەوتووەکان لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت، لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس و هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی ئاستێکی هونەری گەورە پێشکەش دەکات، بۆیە چاوەڕوانی ئایندەیەکی گەشی لێدەکرێت.

إرسال تعليق