یاسایەکی تازە، کە بەمدواییانە لە وڵاتی کینیا پەسندکرا و ڕێگە بە فرەژنی بێسنوور دەدات بۆ پیاوان، تووڕەبوونی ژنە پەرلەمانتارەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی بە دواداهات، ناڕەزایەتی خۆشیان لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژە بڕیارەکە تۆمار کرد، ئەویش بە ڕێگەی کشانەوە لەو دانیشتنەی پەرلەمان کە گفتوگۆی لەسەر دەکرد.
بە پەسندکردنی ئەو یاسایەش، پیاوی کینی دەتوانێت چەندی ئارەزووی لێبێت، هاوسەرگیری لەگەڵ ژمارەیەکی بێسنوور لە ژنان بکات، ئەوەش پێچەوانەی یاسای شارستانی پێشووە، کە هاوسەرگیریکردنی پیاوانی سنووردار کرد بوو بە تەنها لەگەڵ یەك ئافرەت.
پێش دەرکردنی یاسا تازەکە، پیاوانی کینی لە هاوسەرگیریکردن لەگەڵ زیاتر لە ئافرەتێك، پەنایان دەبردە بەر فێڵ کردن لە یاسا، ئەویش بە سوود وەرگرتن لە یاسای عورفی، هەروەکو ڕۆژنامەی “نیویۆرك دایلی نیوز”ـی ئەمریکی باسیکردووە.
یاسا نوێیەکەی پەرلەمانی کینیا، کە پاش پشتگیری زۆربەی پەرلەمانتارە پیاوەکان پەسندکرا، ڕێگە بە پیاوان دەدات هاوسەرگیری لەگەڵ چەندین ژن بکات، بەبێ گەڕانەوە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی ژنی یەکەم، لە کاتێکدا لە پێشوو دابونەریتی کینیا بە مەرجی دانا بوو لەسەر پیاوان، لە کاتی ئەنجامدانی هاوسەرگیری نوێ، بگەڕێنەوە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی ژنی یەکەمی.
شایەنی باسە، دوای دەنگدان لەسەر یاسا تازەکە و بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکان، پرۆژە بڕیارەکەش تێپەڕێندرا و پاش واژۆکردنیشی لەلایەن سەرۆکی وڵات، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بۆ بیرهێنانەوەش، ئایینی پیرۆزی ئیسلام ڕێگەی بە پیاوان داوە هاوسەرگیری لەگەڵ چوار ئافرەت ئەنجام بدات، بەڵام ئەوەش پەیوەستە بە چەند ڕێوشوێنێك، کە لە شوێنی خۆیدا ڕوونکراوەتەوە، لە هەرێمی کوردستانیش ڕێگری کراوە لە پیاوان هاوسەرگیری لەگەڵ زیاتر لە ژنێك بکەن.

إرسال تعليق