پزیشکی ئەڵمانی پسپۆر لە دەمارەکان “ئەلفرید فیاتەر”، هۆشداری دەدات لە مەترسییەکی گەورەی کەمخەوی و دەڵێت، کەمخەوی هاوشێوەی عارەقخۆری کاریگەرە.
“ئەلفرید فیاتەر”، کە سەرۆکی کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ توێژینەوەکانی نووستن و پزشکێتی نووستنە، ئەوە ڕووندەکاتەوە، کە ئەو کەسانەی کەم دەخەون، زیاتر تووشی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و ڕووداوەکانی دیکەی سەر کار دەبن، ئەوەش لە ئەنجامی خەوبردنەوەوە لە ماوەی ڕۆژدا، هەروەکو پێیوایە کەمخەوی سەرەنجامی خراپی دەبێت لەسەر کارکردنی دڵ.
ناوبراو ئاماژەیکردووە بەوەش، کە کەمخەوی کاریگەرییەکی ترسناکی هەیە بۆ منداڵان بە شێوەیەکی تایبەت، چونکە تووشی قەڵەویان دەکات و گەشەی بیرگەیان لاواز دەکات، ئەوەش بە خراپ بەسەر داهاتووی خوێندن و کارەکانیان دەشکێتەوە.
بۆ خۆپاراستنیش لەو مەترسیانە، “ئەلفرید فیاتەر” دووپات لەوە دەکاتەوە، کە پێویستە مرۆڤ بەشێکی باش لە نووستنی وەربگرێت، لە نێوان 6-8 کاتژمێر لە هەر ڕۆژێکدا، بە تایبەت لە شەواندا.
ئەو هەروەها ئاماژەیکردووە بۆ گرنگی چێژوەرگرتن لە خەوێکی خۆش، کە پچڕانی تێنەکەوێت و لە ژینگەیەکی ئارامدا بێت، بەوەی دوور بێت لە کاریگەری و هۆکارەکانی بێزارکردن وەکو تەلەفزیۆن و مۆبایل و ئامێرە هۆشمەندەکانی سەردەم، بۆ ئەوەی مرۆڤ لە بەیانییەکەیدا بە تەرکیز و چالاکییەوە هەڵبستێتەوە.

إرسال تعليق