Ads (728x90)

دوورگەکانی هەزار.. بۆ هەر ماڵێك دوورگەیەك
دوورگەکانی هەزار بریتییە لە کۆمەڵە دوورگەیەك، کە لە 1864 دوورگە پێکدێت و دەکەوێتە سەر سنووری نێوان کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕووباری “سانت لۆرانس”.

ڕووبەری دوورگەکان بە زیاتر 40 میلی چوارگۆشە دەخەمڵێنرێت و، ئاوەدانە بە دانیشتووان و، بە نیشتمانی باڵندە کۆچبەرەکان دەژمێردرێت.

گەورەترین دوورگەش لەو دورگانە، دورگەی “Wolfe Island”ـەیە، کە درێژییەکەی دەگاتە 29 کیلۆمەتر، بەرینییەکەشی 9 کیلۆمەترە، ژمارەی دانیشتووانەکەشی دەگاتە 1400 کەس.

ناوچەی “قەوس فرۆنتناك” لە دوورگەکانی هەزار، لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە لە ساڵی 2002 بە ناوچەیەکی سروشتی جیهانی پارێزراو پۆڵێنکراوە.

زۆربەی دوورگەکانیش دانیشتووانی تێدایە، بە زۆریش وایە هەر ماڵێك و خاوەنی دوورگەیەكە، دانیشتووانەکەشی بۆ هاتووچۆ بەرەو ناوچە وشکانییەکان، بەلەم بەکاردێنن.

خانووەکانی دوورگەکانی هەزار وزەی کارەبایی ئاویی بەکاردێنن، هەروەکو خزمەتگوزارییەکانی هێڵی تەلەفۆن و مۆبایل بە کێبڵ لە ژێر ئاودا لە دوورگەیەکەوە بۆ دوورگەیەکی دیکە ڕاکێشراوە.

إرسال تعليق