Ads (728x90)

شێوازی پۆڵێنکردنی یانەکانی “چامپیۆنزلیگ” دەگۆڕدرێت
لیژنەی یانەکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا “یوێفا”، ڕاسپاردەیەکی پێشکەشکردووە بۆ گۆڕینی شێوازی پۆڵێنکردنی یانەکان لە قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ” لە ساڵی داهاتووەوە، کە وا بڕیارە لە میانی کۆبوونەوەی جێبەجێکار لە شاری “نیۆن”ـی سویسری گفتوگۆی لەسەر بکرێت، کە لە ڕۆژانی 4-5ـی مانگی دیسەمبەری ئەمساڵ سازبکرێت، لە کاتێکدا دەنگوباسەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، کە ڕاسپاردەکە پەسند کراوە و کاری پێدەکرێت.

ڕاسپاردەکە مافی ئامادەبوون لە سەردەستەی گروپەکان دەبەخشێتە هەڵگری نازناو و پاڵەوانانی هەشت خولە گەورەکە (ئینگلتەڕا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، پورتوگال، هۆڵەندا، ڕوسیا)، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە کارکردن بە شێوازی پێشوو هەڵدەوەشێنرێتەوە، کە بە پێی خاڵبەندی یوێفا دیاریدەکران و پشتیدەبەست بە ئاست و ئەنجامەکانی تیپەکان لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان و لەو ساڵانەی دواییدا کاری پێدەکرا.

هەر بە گوێرەی ئەو ڕاسپاردەیە، بوونی چەند یانەیەکی یەك وڵات لە سەردەستەی گروپەکان نامێنێت، وەکو ئەوەی ئەمساڵ بینیمان بۆ نموونە هەریەك لە یانەکانی ئیسپانیا ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە ئەتلەتیکۆ مەدرید، سەردەستەی سێ گروپی جیاواز بوون.

إرسال تعليق