بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز و ئاهەنگگێڕانی موسڵمانان بەو بۆنە ئایینیەوە، ماڵپەڕی “قەڵەم پرێس” پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی جیهان بە گشتی و موسڵمانانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەکات.
لە کاتێکدا ئەمساڵ موسڵمانانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەو بۆنە ئایینیە پیرۆزە دەکەن، کە بە بارودۆخێکی ئێکجار دژواردا تێدەپەڕن و، چەندین ئاستەنگی گەورەیان لە بەردەمدا دروستبووە، هەر لە هەڕەشەکانی داعش و نەبوونی مووچە و قەیرانە سیاسییەکانەوە بگرە تا دەگاتە ڕووداوە کارەساتئامێزەکانی شەنگال و کۆبانێ و خۆرئاوای کوردستان، بە تەرزێك ژیانی هاونیشتیمانیانمان لێوانلێوە لە پەستی و پەژارەیی، بۆیە بە دڵێکی خەمناکەوە ساتەکانی جەژن بەڕێدەکەن و جارانئاسا چێژ لە جوانییەکانی جەژن وەرناگرن.
هەروەکو زۆربەی وڵاتانی جیهانی ئیسلامیش نوقمی ناسۆری و ناڕەحەتییە جۆربەجۆرەکان بوون، کە موسڵمانان لە میسر و لیبیا و فەڵەستین و یەمەن و تونس و سوریا و لوبنان و ئەفغانستان و و پاکستان و میانمار و تاد..، دووچاری ناخۆشترین هەلومەرجەکانی ژیان بوونەتەوە، بۆیە وێڕای پاڕانەوەمان لە خوای پەروەردگار، کە کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەکانمان بێنێت و ناسۆرییەکانمان دواییان بێت، دووپاتیش لەوە دەکەینەوە، کە ئەوەش جۆرێکە لە تاقیکردنەوەی خودایی، کە دەبێ بە دڵێکی گەورەوە، بەرگەی لێکەوتە ناخۆشەکانی ئەو پێشهاتە سەختانە بگرین و، بیانکەینە دەرفەتێک بۆ بەدستهێنانی پاداشت و ڕەزمەندی پەروەردگاری گەورە.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی خۆمانتان پێشکەش دەکەین، ئومێدەواریشین حەجی حاجیانمان قەبول بوو بێت و، کەشوهەوای جەژنی داهاتوومان جیاواتر لە کەشوهەوای جەژنی ئێشتا، تەژی بێت لە خۆشی و سەقامگیری و هێمنی و بەدیهێنانی خەون و مافە ڕەواکانمان بێت ئینشاڵا.

إرسال تعليق