دایکم بەشە خواردنی خۆی دەدامێ.. کاتێك برنجی ناو قاپەکەی خۆی دەکردە سەر قاپە برنجی من و پێی دەوتم: کوڕەکەم، ئەو برنجەی منیش بخۆ، چونکە من برسیم نییە..!، ها کوڕم ئەو ماسیەش بخۆ، تۆ نازانی من حەز بە خواردنی ماسی ناکەم؟!.
دایکم هەروەها دەیوت: کوڕەکەم، من ماندوو نیم، تۆ ئاوەکە بخۆوە، چونکە من تینووم نییە!.
دوای ئەوەی باوکم وەفاتی کرد، دایکم ڕەتیکردەوە جارێکی دیکە شوو بکات و دەیوت: من پێویستیم بە خۆشەویستی نییە!.
پاش ئەوەی وازی لە کارەکەی هێنا، بەشێك لە مووچەکەی خۆم بۆ تەرخانکرد، بەڵام ئەو ڕەتیکردەوە وەریبگرێت و پێیوتم: ڕۆڵە گیان، دەست بە پارە و پوولەکەتەوە بگرە، چونکە هێندە پارەم هەیە بەشم بکات!.
کاتێك بارودۆخی ژیان و گوزەرانم باشتر بوو، پەیوەندیم بە دایکمەوە کرد بۆ ئەوەی پێی بڵێم بێت لەگەڵ ئێمە بژیت و دابنیشێت، بەڵام ئەو پێی خۆش نەبوو ببێتە مایەی بێزاری و هەراسانی ئێمە و پێی وتم: ڕۆڵە گیان، من لەسەر ئەو ژیانەی خۆم ڕاهاتووم، ڕانەهاتووم لە خۆشگوزەرانیدا ژیان بگوزەرێنم!.
دایکم گەورە بوو و گەیشتە تەمەنی پیری، نەخۆشی شێرپەنجەی نەفرەتیشی تووش هات، بۆیە بە گریانەوە سەردانم کرد و چوومە خزمەتی، بەڵام ئەو وتی: کوڕە خۆشەویستەکەم مەگری، چونکە هیچ هەست بە ئازار ناکەم!.
بە ڕاستی دایكە گیان تۆ نموونەی بەرزی و گەورەییت، هیچ دەربڕینێك گوزارشت لە پایەی ڕاستەقینەی تۆ ناکات!
.

إرسال تعليق