مامۆستا و شێخی پایەدار “محمد زاهد الکوثری” لە یەکێك لە وتارەکانیدا دەگێڕێتەوە: شاری “شەمنی” لە بولگاریا ناوەندێکی گرنگی ئیسلام بووە لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتی ئیسلامیدا، موفتی گەورەی ئەو شارە زانایەکی گەورەی بە تەمەن بوو، چەندین خزمەتی زانستی و ئایینی زۆر گەورەی پێشکەشکردووە، هەروەکو خەڵکی ئەو وڵاتە دەیزانن.
ئەو گەورە موفتیە لەبارەی نهێنییەکی خۆیەوە دەدوێت و دەڵێت، من منداڵێکی بولگاری بووم، پیاوێکی موسڵمان منی کردە کوڕی خۆی (منی تەبەنی کرد) ، زۆر بە جوانی و باشی منی پەروەردە کرد و، منی ناردە شاری “ئاستانە” لە کازاخستان، لەلای گەورە زانایانی ئەوێ زانستە شەرعییەکان فێر بووم و خوێندنم تەواو کرد.
پاش گەڕانەوەشم، کرامە موفتی وڵاتی بولگاریا، هەتا ئەمڕۆش بەردەوامم لە کاری فەتواندادا، هەموو ئەوانەش لە پێناوی خزمەتکردنی ئایین بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هەمیشە هەستێك هاودەمم بوو و وەسوەسەی لە سینەدا بۆ دروست دەکردم و لە ناخەوە دەیدواندم: لەوانەیە ئایینی پێشووم ڕاست بێ و من هەڵە بووبم لە هەڵبژاردنی ئەو ئایینە بەهۆی گەورەکەمەوە هەڵمبژاردووە؟!.
بەڵام هەر لەو وەختانەشدا پەنام بە خوای گەورە دەگرت لەو هەستە قێزەونانە، بەڵام جارێکی دیکە هەمان ئەو هەستانەم بە خەیاڵدا دەهاتنەوە و، منیش زۆر بە توندی ڕەتمدەکردنەوە و پەنام دەگرت بە خوای گەورە.
ئیدی ژیانم بەو جۆرە لەگەڵ دووبارەبوونەوەی ئەو هەستە ناخۆشانە بەڕێدەکرد، هیچ کات ئەو هەستانەم لێم دوور نەدەکەوتەوە، تا خوای گەورە دەرگای ڕەحمەتی خۆی بە ڕوودا کردمەوە و سەفەری حەجی بە نسیب کردم و فەڕیزەی حەجم بەجێهێنا و، نیشانە و پەرستشەکانم جێبەجێ کردن و، دیمەنەکانی ئەو شوێنە پیرۆزەم بە چاوی خۆم بینین و، سەردانی گۆڕی پێغەمبەرم کرد (دخ)، ئیدی جارێکی دیکە ئەو هەستەم بۆ نەگەڕایەوە و، سوپاس بۆ خوای گەورە بە یەکجاری لێم دوور کەوتەوە.

إرسال تعليق